فێرخوازانى بەشی تەکنیکیکى سڕکردن چالاکیەکى خێرخوازى لە ماڵى بێ سەرپەرشتانى هەولێر بەڕێوەدەبەن

فێرخوازانى بەشی تەکنیکى سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) سەردانێکی مرۆیی بۆ  ماڵى بێ سەرپەرشتان لە شارى هەولێر ئەنجامدا و، هاوکاریان بەسەر منداڵانى ماڵەکەدا دابەش کرد.

لەو چالاکیە مرۆییەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر شذى ناصح  بەڕێوەچوو، سەرەتا مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن شێروان عەبدولڕەحمان  بەڕێوەبەرى ماڵەکە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکدا دواى بەخێرهێنانیان بە گرنگیەوە باسى لەو دەستپێشخەرییە کرد و، بە پاڵپشتیەکى دەروونی و کۆمەڵایەتی گرنگى بۆ منداڵان لەقەڵەمدا، چونکە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر باری دەروونی منداڵان دروست دەکات، لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا کە ژمارەیەک مامۆستاى دیکەى بەشى تەکنیکى سڕکردن هاوەڵى فێرخوازانیان دەکرد، کۆمەڵێک دیاریی کە بە پاڵپشتی سەرۆکی بەش ئامادەیان کردبوو بەسەر منداڵانى ماڵەکەدا دابەشیان کرد و، خەندە و دڵخۆشی خستە دڵی منداڵەکان.

چالاکیە جگە لەوەى ژینگەیەکى خۆشى بۆ منداڵان دروستکرد، لەهەمانکاتدا بووە وێستگەیەکى گرنگ بۆ  کارلێککردنی ڕاستەوخۆی فێرخوازان لەگەڵ منداڵە بێ سەرپەرشتەکان، هەر ئەوەش بووە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاری و کۆمەڵایەتیی فێرخوازان و، زیاتر هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

له‌ ڕێكه‌وتی(10/9/2026) وبه‌ دروشمی زه‌كاتی زانست ئه‌ركمانه‌، ده‌زگای زه‌كاتی زانست به‌ هه‌ماهه‌نگی په‌یمانكای جیهان هه‌ولێر، هه‌ستا به‌ڕێكخستنی سیمیناریك بۆ پرۆفیسۆر دكتور (كریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی) له‌ ژێر ناونیشانی( دروستكردنی په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ له‌ نێوان مامۆستا وفێرخوازدا) له‌ هوڵی په‌یمانگای جیهان بۆ مامۆستایان وفێرخوازانی په‌یمانگه‌، به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز(د.علی كریم الزامن) به‌ڕێوه‌به‌ری كاگێڕی ده‌زگای زه‌كاتی زانست ،وبه‌رێز(م.هیوا محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای جیهان، كه‌ تێیدا به‌ڕێزیان باسیان له‌ رۆڵی مامۆستا كرد وچۆنیه‌تی مامڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ فێرخوازاندا، وله‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ده‌رگای پرسیار وه‌ڵام بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌.

ل ڕێکەفتی ٢٧ی حوزەیرانا ٢٠٢٦ێ، د ڕێورەسمەکێ ئەکادیمی دا ب ئامادەبوونا سەرۆکا بەشیَ شيكاريا نةخوَشيان و سەرجەم مامۆستایان، دوماهی ب خولا زەکاتا زانستی هات ئەوا ل ژێر ناڤ ونیشانێ (Foundation of Microbiology) هاتبوو ڕێکخستن ژلایێ مامۆستایان (م.هـ. هوزان قاسم) و (م.هـ. شێروان حسین).

د ڕێورەسمی دا، باوەرنامەیێن پشکداریێ پێشکيَشی بەشداربوویێن خولێ هاتنە کرن. هەروەسا سەروکاتیا بەشی دەستخۆشی ل ڕێکخەرێن خولێ کر و هیڤیا بەردەوامیێ و سەرکەفتنێ بۆ بەشداربوویان خواست د پرۆسەیا فێربوونێ و ثيَشظةبرنا شیانێن وان یێن پراکتیکی دا.

ل بەردەوامیا چالاکیێن خۆلا تەکنۆلۆجیا و زیرەکیا دەستکرد، و د چارچۆڤێ خزمەتێن خۆبەخشانە یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل ڕێکەفتی 9/8/2026 وانەیەک ژ لایێ بەڕێز (م. بلال حکمت رشید) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر گرنگیا تەکنۆلۆجیا و ژیرییا دەستکرد و کارتێکرنا وێ ل سەر کارێن جۆراوجۆر، ب مەرەما پێگەهاندن و بلندکرنا شیانێن پشکدارێن خولێ ژ فەرمانبەرێن ناڤەندا خانی یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ.