فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری تەلارسازی باس لە سودەکانى ئەندازیارى تەلارسازى لە بوارى پلاندانى شار دەکەن

رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، کۆمەڵێک لە فێرخوازانى  قۆناغی دووەم لە بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان -هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر لانە شیهاب ئەحمەد سەردانى ئامادەیی ژیارى کوڕانیان لە شارى هەولێر کرد و، لەلایەن مامۆستا فاخیر حامد لە کارگێڕی قوتابخانەکەە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

پاشان هاوەڵى مامۆستا و فێرخوازانى کرد بۆ پێشکەشکردنى بابەتەکەیان کە تایبەت بوو بە ناساندنى ئەندازیارى تەلارسازى و گرنگى لە بوارى پلاندانى شار، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا فێرخوازان  باسى بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان -هەولێر و ئەو توانا ئەکادیمیەیان کرد، کە لە بەشەکەدا بەردەستن، جگە لەو دەرفەتە ئەکادیمی و پیشەییانەی کە دەتوانن سوودی لێ وەربگرن لەکاتی هەڵبژاردنی ئەم پسپۆڕییەدا بەتایبەت لە دۆزینەوەى دەرفەتى کار، لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گرنیگەوە باسیان لە ڕۆڵی تەلارسازی لە داڕشتنی شارەکان و دیزاینکردن و لایەنى جوانکاری شارەکان کرد، وەک پلاندانانی شار، دیزاینی ناوەوە و، ڕێکخستنى پڕۆژەکان بەشێوەیەکى ئەندازەیی و چەندین بابەتى دیکەى پەیوەست بە کاروبارى ئەندازیارى تەلارسازى.

سمینارەکە، بووە دەرفەتێکی ناوازە بۆ قوتابیانى ئامادەیی ژیار بۆ کارلێککردن لەگەڵ بابەتەکە و بەدەستهێنانی زانیارى ورد لەبارەى پسپۆڕی تەلارسازی و، پەرەپێدانی تواناکانیان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان لە گرنگی تەلارسازی لە بونیادنانی ئایندەیەکی گەشتر.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.