فێرخوازانى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ خولێکى فریاگوزارى سەرەتایی بۆ پاسەوانی سنوور بەڕێوەدەبەن

بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى شارەزایی کارمەندانى پۆلیسى پاسەوانى سنور و ڕاهێنانیان لە بوارى فریاگوزارى سەرەتایی و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە جیاوازەکان، لە نەخۆشخانەی ئەربیلى نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.

لەو خولەدا، کە بەهەماهەنگى نێوان وەزارەتی ناوخۆ و نەخۆشخانەى ئەربیلى نێودەوڵەتى ڕێکخرابوو، دوو فێرخوازى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ، کە پێکهاتبوون لە  (عوسمان ڕەسوڵ عالی و ڕەشاد عیزەدین ڕەشاد) وانەکانى خولەکەیان بەشێوەیەکى سەرکەوتوو پێشکەشکرد و ڕاهێنانیان بە کارمەندانى  بە پاسەوانی سنوور کرد.

لەو خولەدا، کە بۆ ماوەى پێنچ ڕۆژ بەردەوام بوو، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتى (2025/9/14) دەستیپێکرد و تا ڕێکەوتى (2025/9/18) بەردەوام بوو، تیایدا (21) کارمەندى پاسەوانی سنوور بەشدارییان تێدا کرد و، لەلایەن فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین بابەتی سەرەکی لە بواری فریاگوزاری سەرەتاییدا پێشکەشکران لەوانە: چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ شۆک، حاڵەتەکانی نزمبوونەوە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن  (Hypotension & Hypertension)، هەروەها فێرخوازیان باسیان لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی سووتان و شکاوی کرد، لەگەڵ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی نزمبوونەوەی شەکری خوێن (Hypoglycemia) و بەرزبوونەوەی شەکری خوێن (Hyperglycemia)، جگە لە ڕاهێنانی کارمەندان بەشێوەیەکى پراکتیکی لەسەر گەڕاندنەوەی سوڕی خوێن و هەناسەدان  (CPR) و شیکردنەوەی دۆخی ڕزگارکردن  (Recovery Position)، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بوون لە ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکان پێش گەیشتنیان بە نەخۆشخانە و تواناکانیان لە ئەرکەکانیان لە مەیداندا بەهێز بکات.

لە کۆتایی خولەکەشدا، بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر یەک یەکەى بەشداربوانى کارمەندانى پاسەوانى سنور دابەشکرا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 سەروان وەسمان حەمەد سەروان وەسمان حەمەد 15 85
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 15 85

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ / ٤ / ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێکی هاوبەشیان لەسەر ژیریی دەستکرد ساز کرد.

لە چالاکییەکی زانستیی هاوبەشدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی “ژیریی دەستکرد لە خوێندنی باڵادا: دەرفەتێکی شۆڕشگێڕانە یان مەترسییەکی زانستی؟” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا، م. باسۆز تۆفیق ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری پانێڵەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی بابەتەکە و ئامانجی کۆبوونەوەی پسپۆڕانی جیاواز بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەسەر ئایندەی خوێندنی باڵا.

لە تەوەری یەکەمی پانێڵەکەدا، م. شێرکۆ حەمەلاو مراد وەک پسپۆڕی بواری ئینفۆرماتیک و ژیریی دەستکرد، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان ژیریی دەستکرد و چۆنیەتیی بەکارهێنانی لە بواری خوێندن لە ناو پۆڵدا، و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ خزمەتی توێژینەوەی زانستی و باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی بەکاربهێنرێت. پاشان پ.ی.د. فریاد خالد محەمەد، وەک پسپۆڕی ئەندازیاریی سۆفتوێر، باسەکەی تەرخان کرد بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنە تەکنیکییەکانی ژیریی دەستکرد و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی کە لە سیستەمی فێربووندا دروستی دەکات. لە کۆتایی پانێڵەکەدا، م. ئەحمەد ڕەمەزان ڕەشید، وەک پسپۆڕی بواری Machine Learning (فێربوونی ئامێر)، جەختی لەسەر گرنگیی هۆشیاری لە بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا کردەوە. وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان پانێڵیستەکان و ئامادەبووان کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بە هاوکاریی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی “هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی” بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرد. ئامانجی ئەم چالاکییە، بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنی خوێندکاران بوو دەربارەی ئاستەنگەکانی ئاسایشی دیجیتاڵی و پێشخستنی ممارەسە سەلامەتەکان لە جیهانی ئۆنلایندا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن هەر یەک لە بەڕێزان: م. ی. شێرکۆ حەمەلاو لە زانکۆی جیهان-سلێمانی و م. ی. سنوور جەمال لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکرا. ئامادەکاران تیشکیان خستە سەر هەڕەشە باوەکانی جیهانی ئەلیکترۆنی وەک: فیشینگ (Phishing)، بەرنامە زیانبەخشەکان و ئەندازیاریی کۆمەڵایەتی، هاوکات باسیان لە ستراتیژییە کردارییەکان کرد بۆ پاراستنی زانیارییەکان و بەڕێوەبردنی بەهێزی وشەی نهێنی.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم دانیشتنە، شێوازە کارلێککارانەکەی بوو، کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، نموونەی واقیعی و چالاکیی بنەمادار بە سیناریۆی جیاوازی لەخۆگرتبوو. بەشداربووان چالاکانە لەگەڵ پێشکەشکاران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد، ئەمەش وایکرد وۆرکشۆپەکە هەم زانیاریبەخش و هەم کاریگەر بێت.
چالاکییەکە بە پێزانین بۆ پێشکەشکاران و دووپاتکردنەوەی پابەندیی بەردەوامی سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بۆ ڕێکخستنی دەستپێشخەریی زیاتر، کە هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەنێو خوێندکاراندا بەهێزتر دەکات، کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان- سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠٢٦ بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (Step Iraq)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر کردەوە. خولەکە بە مەبەستی فێرکردنی خوێندکاران بوو لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی (CV) بە شێوازێکی ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵ، هەروەها ڕاهێنانیان پێ کرا لەسەر چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار و زیادکردنی هەلی بەدەستهێنانی پیشە لە داهاتوودا.