فێرخوازێکى بەشى ڕاگەیاندن بەشداری لە کەمپینی جوانکردنی شاری هەولێر دەكات

کۆمەڵە خۆبەخشێكی بەهرەمەندی شاری هەولێر، کەمپەینێکیان بە ناونیشانی (ڕەنگاڵە) ڕاگەیاندووە، بۆ لادان و سڕینەوەی هەموو ئەو نووسراوە ناڕێک و نەشیاوانەی کە وەک دیاردەیەکی نەشاز لە گەڕەک و کۆڵان و شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر نووسراون، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازێکى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک خۆبەخش بەشدارى لە هەڵمەتەکەدا کردووە.

نەجوا باقی ڕەشید، فێرخوازى قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندنە لە زانکۆی جیهان-هەولێر، وەک خۆبەخش بەشداریی لە چالاکییەکانى كەمپەینەكەدا كردووە بۆ جوانکردنی شاری هەولێر، دەستپێکى چالاکى کەمپەینەکەیان لە ڕازاندنەوە و بۆیاخکردنی دیوارەکانی سەر شەقامی 150 مەتری و شەقامی 120 مەتری هەولێر بووە.

لە میانەى كەمپەینەكەیاندا، ئەو فێرخوازەی بەشی ڕاگەیاندن بە هاوكاریی خۆبەخشەكانی دیكە، سەرەتا هەموو ئەو نووسراوە ناڕێک و نامۆیانەیان لابرد کە لەسەر دیوارەکانی سەر شەقامی 150 مەتری و شەقامی 120 مەتری هەبوون، دواتریش دیوارەکانیان به وێنەی ئاڵای کوردستان و کاری دیکەی هونەریی نەخشاند.

كەمپەینی ڕەنگاڵە، لەلایەن ڕێکخراوی (مەیپڵ تری) ڕێکخراوە و لەلایەن سەرۆکایەتیى شارەوانیی هەولێر سەرپەرشتی دەکرێت، بۆئەوەى دیوارەکان لەبرى وتەى نەشیاو و ناڕێك ببنە تابلۆیەک بۆ گەیاندنى پەیامی ئاشتی، یەکڕیزی و پاراستنى کەلتوورى و ناسنامەیی. بۆ ئەوەش ئەندازیار کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانیى هەولێر بەشداریی لە چالاکییەکانى هەڵمەتەکەدا کرد بۆ پشتگیریکردن و هاندانی خۆبەخشەکان، لە وتەیەکیشدا سوپاس و ستایشی فێرخوازان و گەنجە خۆبەخشەکانى کرد، کە هەوڵى جوانکردنى سیماى شارى هەولێر دەدەن.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 ئەحمەد جەمال حمەكەریم ئەحمەد جەمال حمەكەریم 3 90
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 3 90

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ / ٤ / ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێکی هاوبەشیان لەسەر ژیریی دەستکرد ساز کرد.

لە چالاکییەکی زانستیی هاوبەشدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی “ژیریی دەستکرد لە خوێندنی باڵادا: دەرفەتێکی شۆڕشگێڕانە یان مەترسییەکی زانستی؟” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا، م. باسۆز تۆفیق ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری پانێڵەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی بابەتەکە و ئامانجی کۆبوونەوەی پسپۆڕانی جیاواز بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەسەر ئایندەی خوێندنی باڵا.

لە تەوەری یەکەمی پانێڵەکەدا، م. شێرکۆ حەمەلاو مراد وەک پسپۆڕی بواری ئینفۆرماتیک و ژیریی دەستکرد، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان ژیریی دەستکرد و چۆنیەتیی بەکارهێنانی لە بواری خوێندن لە ناو پۆڵدا، و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ خزمەتی توێژینەوەی زانستی و باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی بەکاربهێنرێت. پاشان پ.ی.د. فریاد خالد محەمەد، وەک پسپۆڕی ئەندازیاریی سۆفتوێر، باسەکەی تەرخان کرد بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنە تەکنیکییەکانی ژیریی دەستکرد و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی کە لە سیستەمی فێربووندا دروستی دەکات. لە کۆتایی پانێڵەکەدا، م. ئەحمەد ڕەمەزان ڕەشید، وەک پسپۆڕی بواری Machine Learning (فێربوونی ئامێر)، جەختی لەسەر گرنگیی هۆشیاری لە بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا کردەوە. وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان پانێڵیستەکان و ئامادەبووان کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بە هاوکاریی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی “هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی” بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرد. ئامانجی ئەم چالاکییە، بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنی خوێندکاران بوو دەربارەی ئاستەنگەکانی ئاسایشی دیجیتاڵی و پێشخستنی ممارەسە سەلامەتەکان لە جیهانی ئۆنلایندا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن هەر یەک لە بەڕێزان: م. ی. شێرکۆ حەمەلاو لە زانکۆی جیهان-سلێمانی و م. ی. سنوور جەمال لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکرا. ئامادەکاران تیشکیان خستە سەر هەڕەشە باوەکانی جیهانی ئەلیکترۆنی وەک: فیشینگ (Phishing)، بەرنامە زیانبەخشەکان و ئەندازیاریی کۆمەڵایەتی، هاوکات باسیان لە ستراتیژییە کردارییەکان کرد بۆ پاراستنی زانیارییەکان و بەڕێوەبردنی بەهێزی وشەی نهێنی.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم دانیشتنە، شێوازە کارلێککارانەکەی بوو، کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، نموونەی واقیعی و چالاکیی بنەمادار بە سیناریۆی جیاوازی لەخۆگرتبوو. بەشداربووان چالاکانە لەگەڵ پێشکەشکاران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد، ئەمەش وایکرد وۆرکشۆپەکە هەم زانیاریبەخش و هەم کاریگەر بێت.
چالاکییەکە بە پێزانین بۆ پێشکەشکاران و دووپاتکردنەوەی پابەندیی بەردەوامی سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بۆ ڕێکخستنی دەستپێشخەریی زیاتر، کە هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەنێو خوێندکاراندا بەهێزتر دەکات، کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان- سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠٢٦ بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (Step Iraq)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر کردەوە. خولەکە بە مەبەستی فێرکردنی خوێندکاران بوو لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی (CV) بە شێوازێکی ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵ، هەروەها ڕاهێنانیان پێ کرا لەسەر چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار و زیادکردنی هەلی بەدەستهێنانی پیشە لە داهاتوودا.