لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانی نێوان دەزگای زەکاتی زانست و بەشی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی، هەردوو خوێندکاری بەشی یاسا “شاد ئازاد عبدالکریم” و “ئیڤان عبدالله عەلی” سیمینارێکی هاوبەشیان بۆ خوێندکارانی قوتابخانەی ئامادەیی کوردجینیەسی ناحکومی پێشکەش کرد.
سیمینارەکە بە ناونیشانی “خراپ بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندییەکان و بنەبڕکردنی ماددە سڕکەرەکان” بەڕێوەچوو کە ئامانجی سەرەکی لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی بوو لە نێو نەوجوانان و ناوەندەکانی خوێندندا.
ئەم جۆرە چالاکیانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەردوو لایەن دێن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر دوو بابەتی هەستیار کە پەیوەندیدارن بە سەلامەتی نەوجوانان و گەنجانی کۆمەڵگاوە.










