ڕۆژی دووشەمە، 5/5/2025، لە لایەن دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان، بابەتێکی گرنگی پەروەردەیی و دەروونی پێشکەش کرا بە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی پەروەردەی شارباژێڕ، لە شارۆچکەی شارەدێ، سەر بە ناحیەی چوارتا.
لە هەمان کاتدا، مامۆستای یاریدەدەر، لێهات یوسف ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆماری زانکۆی جیهان سلێمانی، بەشدار بوو و زانیاریی بەسودی لەسەر کۆلێژ و بەشەکان و مەرجەکانی وەرگرتن و ئۆفەرەکان و دەرفەتە فێرکارییەکان بۆ خوێندکاران پێشکەشکرد، و پێشنیار کرا خوێندکاران سەردانی زانکۆی جیهان سلێمانی بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنا ببن بە سیستەم و بەشەکانی زانکۆ.