١٠/٣/ ٢٠٢٥ بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-سلێمانی ، بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی (CDO)، بە سەرکەوتوویی خولێکی ڕاهێنانیان لەسەر بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (S/RES/1325) سەبارەت بە ژنان، ئاشتی و ئاسایش تەواو کرد.
لەو چالاکیەدا ٣٠ خوێندکاری بەشی یاسا بەشداربوون، وخولەکە لەلایەن خاتوو دونیا عەلی ڕەفیقەوە وترایەوە کە مەبەست لێی ناساندنی خوێندکاران بوو دەربارەی چۆنیەتی کاریگەریی بڕیارەکە لەسەر ڕۆڵی ژنان لە ڕێگریکردن لە ناکۆکی و بنیاتنانی ئاشتیدا. جگە لەوەش راهێنەر یەکسانی ڕەگەزیی و گرنگیی بەشداری ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا شیکردەوە.
پاشتر، پ.ی د. ئیسماعیل نەجمەدین نامیق، سەرۆکی بەشی یاسا، گرنگی ئەم ڕاهێنانەی لە ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ پرسە گرنگەکانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو.
دەستپێشخەرییەکە بە پشتگیری و ڕێکخستنی مامۆستا تافان کمال کریم، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار CDC، ئەنجامدرا، لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر خوێندکارەکاندا دابەشکرا.











