ڕۆژی دووشەممە ٢١-٤-٢٠٢٥، پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری و دەروونی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی و دەروونی گرنگی پێشکەش کرد. ئەم سیمینارە بۆ خوێندکارانی پۆلەکانی دە (١٠) و یازدە (١١) ی ئامادەیی کۆمەڵگەی جیهانی نێودەوڵەتی ڕێکخرابوو.
لە سیمینارەکەدا، دکتۆر کەریم شەریف تیشکی خستە سەر:
هۆکارەکانی ترس و دڵەڕاوکێی خوێندکاران لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا
ڕێنماییەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ترس و دڵەڕاوکێیانەی کە خوێندکاران ڕووبەڕوویان دەبنەوە