سیمینارێکی دیالۆگ لەسەر زیرەکی دەستکرد لە زانکۆی بابەگورگور

بەسەرۆکایەتیی پرۆفیسۆر دکتۆر موحسین عومەر و بەهەماهەنگی زانکۆی کەرکوک سیمینارێکی دیالۆگی تایبەتی ڕێکخست کە ماوەی شەش کاتژمێری خایاند و تێیدا باسی دوایین پێشکەوتنەکانی بواری زیرەکی دەستکرد و بەخێرایی پەرەسەندنەکانی لەبوارە جیاجیاکاندا تاوتوێکرد.

سیمینارەکە دەستەیەک کەسایەتی دیار و ئەکادیمی ئامادەی بوو و ئامانج لێی بەهێزکردنی ڕۆڵی زانکۆکان بوو لەخۆگرتنەوەی شۆڕشی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵ و سوودوەرگرتن لێی بۆ خزمەتکردنی توێژینەوەی زانستی و کۆمەڵگا

ئەم کۆبوونەوەیە پلاتفۆرمێکی کاریگەر بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا سەبارەت بە ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی زیرەکی دەستکرد و ڕێگای نوێی بۆ توێژینەوە و هاوکاری پراکتیکی لەنێوان زانکۆکاندا کردەوە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 ئاكو صابر كاكی ئاكو صابر كاكی 5 90
2 ياسين نوري محمود ياسين نوري محمود 5 90
3 هەلو عەلی حمه هەلو عەلی حمه 5 90
4 شاباز ئالان عمر شاباز ئالان عمر 5 90
5 ئەسماء عبدالكريم عبدالله ئەسماء عبدالكريم عبدالله 5 90

زانکۆی جیهان-سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ پەروەردەی شارباژێڕ خولێێکی پێداگۆجی بۆ گروپێك لە مامۆستایانی پەرروەردەکە کردەوە، خولەکە لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە، ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.

زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەی، ئەم چالاکیش هەر لەو چوارچێوەیەکدا ڕێکخراوە.

پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی وکۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان- سلێمانی، سمینارێکی دەربارەی گرنگیی پەیوەندی نێوان خێزان و خوێندنگە لە (ئامادەیی ڕێژین) ی کچان بۆ دایک وباوکانی پۆلی دوازدە پێشکەشکرد. سیمینارەکە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکان تیایدا ئامادەبوون، تیایدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی كاری خۆبەخشی مامۆستایانی زانکۆی (جیهان –سلێمانی)ە بە هەماهەنگیی و هاوکاریی دەزگای زەکاتی زانست و دامەزراوە پەروەردەییە جیاوازەکان.

بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-سلێمانی ڕۆژی جیهانی وەرگێڕانی بە زنجیرەیەک چالاکی جۆراوجۆر کردەوە، کە ڕۆڵە ئەکادیمی و کلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی وەرگێڕان ڕوون دەکاتەوە.
چالاکیەکان بە بەشداریی مامۆستای یاریدەدەر نەورۆز محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی بەشی وەرگێران، لە پڕۆگرامێکی ڕاستەوخۆ لە دەزگایی میدیایی کوردسات، دەستی پێکرد. مامۆستا نەورۆز باسی ڕۆڵی گرنگی وەرگێڕان کرد لە ئاڵوگۆڕی کلتوری و دروستکردنی پەیوەندی، هەروەها دیدگای بەشەکەی بۆ ئامادەکردنی خوێندکارانی بەتوانا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی جیهانی پیشەیی هاوچەرخ ڕوونکردەوە.
وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بەش بۆ پاراستنی ژینگە، بەشەکە کەمپەینێکی ژینگەیی لە پارکی ئازادی لە سلێمانی ڕێکخست. خوێندکاران و ستافی بەشەکە بەشدارییان لە پاککردنەوەی پارکەکە کرد و پەیامێکی گەورەیان دەربارەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و گرنگی پاراستنی شوێنە گشتییەکان کۆمەڵگە، گەیاند.
دواتر لە هەمان ڕۆژدا، بەشەکە گەشتێکی کلتووریی بۆ سینەما سالم ڕێکخست، کە خوێندکاران دەرفەتیان پێدرا بە تەماشاکردنی یەکێک لە تازەترین فیلمە کوردییەکان بە ناونیشانی (زەوی سەخت و ئاسمان دوور). کە ئامانج لێی ئاشناکردن و بەستەنوەی کلتور و هونەری هاوچەرخی شارەکەیە.
بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-سلێمانی کە لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، کە تیایدا لە ڕێگایی مامۆستایانی پسپۆڕەوە خوێندکاران بە شێواز و تەکنیکەکانی وەرگێڕان لە ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی ئاشنادەکرێن. جگە لە لێهاتوویی زمان، پڕۆگرامەکە دەرچووان ئامادە دەکات بۆ هەمەچشنی کارو پیشەی وەک مامۆستای ئینگلیزی، وەرگێڕی یاسایی، ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕی ڕاستەوخۆ، شارەزای زمانەوانی، و ڕێکخەر و بەڕێوبەر لە کۆمپانیا و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان.
بە تێکەڵکردنی ڕاهێنانی ئەکادیمی لەگەڵ چالاکییە پراکتیکی و کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان، بەشی وەرگێڕان بەردەوامە لە بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆی وەک ناوەندێک بۆ فێربوونی زمان و بەشداریکردنی کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان.