سیمیناری زانستی سەبارەت بە پوختەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە زانکۆ بەڕێوەچوو

ڕێکەوتی ٢٤/٢/٢٠٢٤، دەزگای زەکاتی زانست بە هاوکاری بەشی یاسا و بەرێوەبەرایەتی کارگێڕی زانکۆ، سیمینارێکی زانستییان سازکرد کە بەڕێز هۆشمەند عوسمان ڕەسوڵ یاریدەدەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی سلێمانی بابەتێکی تێدا پێشکەش کرد. سیمینارەکە بریتی بوو ە پێشکەشکردنی شیکارییەکی گشتگیر لەسەر “پوختەی یاسای خانەنشینی” و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

گرنگی ئەم سیمینارە و ئامانجی پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی یاسایی بوو سەبارەت بە یاسا و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە یاساکانی خانەنشینی و پلانەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی. بە خستنەڕووی ئەم چوارچێوە یاساییانە، پێشکەشکار هەوڵیدا خوێندکارانی یاسا، هەروەها ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی، بە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە شایستەی خانەنشینی و دەستەبری کۆمەڵایەتییان دابین بکات.
سیمینارەکە دەرفەتێکی بە نرخ بوو بۆ خوێندکارانی یاسا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان تیۆری یاسایی و بەکارهێنانی پراکتیکی، وە خوێندکاران توانیان تێڕوانینێکی پراکتیکی لە جێبەجێکردنی بنەما یاساییەکان بەدەستبهێنن.
هاوکاری نێوان دەزگای زەکاتی زانست، بەشی یاسا، و بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی زانکۆ، جەخت لەسەر پابەندبوونی زانکۆی جیهان دەکەنەوە بۆ پێشکەشکردنی پەروەردەی گشتگیر و بەهێزکردنی کۆمەڵگە بە زانستی جەوهەری لە بواری یاسا و ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا.
مەبەست لەم جۆرە چالاکییە زانستییانە دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی ئەکادیمی و گەشەپێدانی پیشەیی خوێندکار و ستافی کارگێڕییە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 ئاسۆ حمەشین عبدالکریم ئاسۆ حمەشین عبدالکریم 2 80
2 د.نوری حمه سەعيد حەيدر د.نوری حمه سەعيد حەيدر 2 75

زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەکان قوتابیانی بەشی وەرگێران بەبۆنەی رۆژی نێودەولەتی وەرگێران چەند چالاکیان ئەنجام دا وەکو وەرگێرانی دەستەواژەی تایبەت مەتەلۆک ووەرگێرانی لەدوای زارەکی ئالنگاریەکانی سەردانی کردنی لندن وەرگێرانیان کرد

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ئەوسیمینارە باسی ژیری دەستکردی دەکرد لە وەرگێرانی زمان ئینگلیزی لەسەردەمی ێستاو رابردووی دەکرد

جاران بۆ وەرگێرانی کتێبێک سێ کەسی دە ویست لەگەل یەک هەفتە یستا یەک نەفەرو سێ رۆژی دە وێ