لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، بەشی یاسای زانکۆی جیهان – سلێمانی و ڕێکخراوی N2N بە هاوبەشی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیان بەڕێوەبرد بە ناونیشانی بەرگری لەخۆکردن لە لایەن ژنانەوە. ئەم چالاکییە لەلایەن م. ی. تافان کەمال کەریم بەڕێوەبەری ناوەندی CDC ڕێکخرابوو، وە پێشکەشکاران لە وۆرکشۆپەکەدا بریتی بوون لە JP (N2N) و د. تارا تاها عوسمان لە بەشی یاسا.
وۆرکشۆپکە تیشکی خستەسەر بەهێزکردن و هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان لە ڕێگەی فێرکارییە کردەییەکانی بەرگری لە خۆکردن لە لایەن ژنانەوە. لەنێویاندا هۆشیاری ژینگەی دەوروبەر، ستراتیژییەکانی پاراستنی جەستەیی، وە هەروەها چۆنییەتی پارێزگاریکردن لە مافە یاساییەکان باسکرا. پاشان، شارەزایان جەختیان لەگرنگی متمانە بەخۆبوون و ئامادەیی بۆ روبەرووبونەوەی ئەومەترسیانەی دێنەپێش کردەوە؛ شانبەشانی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پارێزراوی ئافەرەت و یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز.











