زانکۆی جیهان – دهۆک وۆرک شۆپێکی بەناونیشانی “شیکارییەکی بەراوردکاری سەرکردایەتی پەرستاری: دیدگاکان لە ئەمریکا و کوردستانەوە” ڕێکخست.

ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2025، کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی جیهان – دهۆک وۆرک شۆپێکی بەناونیشانی “شیکارییەکی بەراوردکاری سەرکردایەتی پەرستاری: دیدگاکان لە ئەمریکا و کوردستانەوە” ڕێکخست.

لە وۆرکشۆپەکەدا پێشکەشکاری خاتوو ناتالی ڕیچارد، سەرکردەی پەرستاری لە دامەزراوەیەکی چاودێری تەندروستی لە ئەمریکا و خاتوو حوسنە عەبدولڕەزاق یوسف، یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک پێشکەشکرا.

شاندی سەردانکەر بە یاوەری د.لەیلا م.ساڵح لە سەردانێکدا بۆ لای سەرۆکی زانکۆی سیهان، پرۆفیسۆر د.زەرڤان عەبدولمحسین ئەسعەد، کە تیایدا باسیان لە تایبەتمەندی و ڕۆڵی سەرکردایەتی کاریگەر لە بواری پەرستاریدا کرد.

لە میانی وۆرک شۆپەکەدا، وتاردەران باسیان لە گرنگترین لێهاتووییەکانی سەرکردایەتی کرد کە پێویستە پەرستاران هەیانبێت، وەک پەیوەندی کاریگەر، بڕیاردان و گونجاندن. هەروەها باسیان لەو تەحەددایانە کرد کە بەردەم سەرکردەکانی پەرستاری لە چوارچێوەی سیستەمی چاودێری تەندروستی جیاوازدا لە هەردوو وڵاتی کوردستان و ئەمریکا.

کۆبوونەوەکە بە بەشی پرسیار و وەڵامی کارلێککارانە کۆتایی هات، کە تێیدا بەشداربووان بۆچوون و بیرۆکەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی پەرستاری لە شوێنە کلینیکییە جۆراوجۆرەکاندا.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

سەرۆکایەتی بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٤/٢/٢٠٢٦)، سەردانێکی زانستی و هۆشیاری بۆ قوتابخانەی (ئارینکۆ)ی کچان ڕێکخست.

شاندەکەی زانکۆ بە سەرپەرشتی مامۆستا (میرزان مستەفا عومەر) بەڕێوەچوو و، لەلایەن مامۆستا (ئارەزوو خەلیل کەمال) بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و ستافی مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا. پاشان لە یەکێک لە هۆڵەکانى قوتابخانەکە، فێرخوازانى زانکۆ چالاکیەکەیان پێشکەش بە قوتابیانی قۆناغی ١١ی ئامادەیی کرد، لە چالاکییەکەدا، فێرخوازانی زانکۆ بە شێوەیەکی پراکتیکی چەندین ئامێری پزیشکییان بە قوتابیان ناساند، لەوانە: ئامێری پەستانی خوێن، ئامێری پێوانەکردنی شەکرە و ئامێری ئۆکسیمیتەر (پێوانەی ئۆکسجینی خوێن).

لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان کۆمەڵێک ڕێنمایی پێویستیان لەسەر شێوازی ژیانی تەندروست پێشکەش  بە قوتابیان کرد. قوتابیانیش بە پەرۆشییەوە بەشدارییان لە چالاکیە پراکتیکییەکاندا کرد و، هیوایان خواست لە داهاتوودا لەم بەشە پزیشکییانە درێژە بە خوێندن بدەن.

لە چوارچێوەی چالاکییە مەیدانییەکاندا، فێرخوازانى بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى  ٢/٢/ ٢٠٢٦، سەردانێکی زانستی و مرۆیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی ڕێکخست.

ئەم چالاکییە بە بەشداریفێرخوازی قۆناغی یەکەم و بە سەرپەرشتی (دکتۆر سارە لەیس عەبدولجەلیل) بەڕێوەچوو. سەردانەکە گەشتێکی مەیدانی لەناو بەشە جیاجیاکانی نەخۆشخانەکەدا لەخۆگرت، کە تێیدا فێرخوازان ئاشناى ژینگەی کارکردنی تەندروستی و میکانیزمەکانی پێشکەشکردنی چاودێریی پزیشکی بە نەخۆشان بوون.

لە لایەکی دیکەوە و وەک لایەنە مرۆییەکەی سەردانەکە، فێرخوازان چالاکییەکی تریان ئەنجامدا کە دابەشکردنی دیاری بوو بەسەر منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە؛ تێیدا دیارییە شینەکان بۆ منداڵانی ڕەگەزی نێر و دیارییە پەمەییەکان بۆ منداڵانی ڕەگەزی مێ تەرخانکرابوون. جگە لەوەش، چەپکە گوڵ و بڕێک هاوکاریی دارایی ڕەمزی وەک پاڵپشتییەکی دەروونی پێشکەش بە منداڵەکان کرا.

فێرخوازانی بەشداربوو بە پەرۆشییەکی زۆرەوە کارلێکیان لەگەڵ چالاکییەکەدا کرد و ئاماژەیان بە گرنگیی ئەم جۆرە سەردانانە کرد لە بونیادنانی کەسایەتی پیشەیی و مرۆیی فێرخوازدا. هاوکات، ستافی پزیشکی و تەکنیکی لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هاوکاریى و کارئاسانیەکى بەرچاویان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و ڕێنمایی پێویستیان دانێ لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکەدا.

د چارچۆڤێ پڕۆژێ “زەکاتا زانستی” دا، ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى بۆ هێزێن پێشمەرگەی هاتنە ئەنجامدان

ل دویف راسپاردێن بەرێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویا جیهان-دهۆک، و ب مەرەما گرنگیدان ب بەرنامێ هۆشیاری و گەشەپێدانا تەخ و چینێن جودا یێن جڤاکی، د چارچووڤێ پڕۆژێ دەزگایێ (زەکاتا زانستی) یێ زانکۆیێ و ب هەماهەنگی دگەل سەنتەرێ پێشمەرگە یێ ڕەوشەنبیری، ل رۆژا دووشەمبی رێکەفتی ٢٠٢٦/٧/١٣ ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا تایبەت یا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى هاتنە گێڕان بۆ:

ـ یەکا مەیدانى یا پزیشکى (فرقا ٩) یا پێشمەرگەى، کو د هاتە پێشکێشکرن ژ لایێ بەرێز (م. بسام شوکت)ڕاهێنەرێ نیڤدەولەتی و بسپۆرێ بێهۆشکرن و چاڤدێریا چڕ.

ل دۆماهیێ باوەرنامێن بەشداربوونێ هاتنە دابەشکرن، ب ئارمانجا بڵندکرنا ئاستێ زانستی و پزیشکی یێ هێزێن پێشمەرگەیێن قارەمان.