لە تەوەرەی یەکەمی وۆرکشۆپەکەدا، بەڕێز (ئەدیب لەتیف)، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، بابەتێکی لەژێر ناونیشانی “رێکخستنی یاسایی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان لە هەرێمی کوردستاندا” پێشکەشکرد. ناوبراو بە وردی تیشکی خستە سەر ئەو بڕگە یاساییانەی کە گەرەنتی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری شەهیدان دەکەن و چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٠٧ی ڕوون کردەوە. پاشان تەوەرى مامەڵەى دەزگاکە لەگەڵ خوێندکارانی کەس وکاری شەهید کە لەسەر ئەرکى وەزارەتی شەهیدان لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەخوێنن.
تەوەرەی دووەمی وۆرکشۆپەکە تەرخان کرابوو بۆ (م.ی. دژوار ئەنوەر)، مامۆستای زانکۆی جیهان- سلێمانی، کە بابەتێکی بە ناونیشانی “پێگە و پێناسەی شەهید بە پێی یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان” خستەڕوو. لەم بەشەدا باس لە جیاوازی و لێکچوونەکانی پێناسەی شەهید کرا لە نێوان یاساکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیدا و ڕەهەندە یاساییەکانی ئەو پێناسەیە شیکرایەوە. دانیشتنەکە لەلایەن مامۆستا (م.ی. رزگار عەبدول محمد امین)ـەوە بەڕێوەبرا.





