بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی لەنێو توێژی خوێندکارانی دواناوەندی و ئامادەییەکان ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی٢ی٢٠٢٥ دوو خوێندکاری بەشی یاسا (پەرژین أحمد ) ( سەرهەنگ عزالدین ) سیمینارێکیان پێشکەشکرد بە بەشێک لەخوێندکارانی خوێندنگەی جونیەری ناحکومی.
بابەتی سیمینارەکەیان تایبەت بو بە یاساکانی ( قەدەغەکردنی خراپ بە کارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان، ،بەشێک لە یاسای سزادانی تایبەت بە تاوانەکانی جنێودان وناو زڕاندن ولێدان)٠