دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی یاسادا خولێکی ڕاهێنانی تایبەتی بۆ پارێزەران کردەوە

ئەمڕۆشەممە ٢٨ /٦/  ٢٠٢٥دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری بەشی یاسا، خولێکی ڕاهێنانی تایبەتی بۆ پارێزەران و دەرچووانی بەشی یاسا کردەوە.

کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی، لە هۆڵی سیمینار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە ئامادەبونی پ.د. ئومێد رەفیق فتاح، سەرۆکی زانکۆ و  پ.ی. د. نوری حمەسعید بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست  و د.ئاسۆ حمەشین سەرۆکی بەشی یاسا و بەشێک لە مامۆستایان خولەکە  بە ڕێوڕەسمێک دەستی پێکرد. پاشان پانێڵێکی تایبەت پێشکەش کرا بە ناونیشانی “پوختەی گرنگترین ئەو بابەتانەی لە خولەکەدا دەوترێتەوە”.

پانێڵەکە لە لایەن کۆمەڵێک دادەوەری ناسراو و مامۆستایانی شارەزای خولەکەوە پێشکەش کرا، کە جەخت لەسەر باشترین شێوازەکانی کاری پارێزەری کرایەوە.

 ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی کوالیتی خزمەتگوزاریە یاساییەکان ، بەتایبەتی لە بواری پارێزەری و بەرگری لە مافەکانی هاوڵاتیان.

خولەکە بە خۆڕاییە و تایبەتە بە دەرچووانی بەشی یاسا و پارێزەران و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 ئاسۆ حمەشین عبدالکریم ئاسۆ حمەشین عبدالکریم 24 90
2 دژوار ئەنور ئەحمد دژوار ئەنور ئەحمد 24 80
3 د.نوری حمه سەعيد حەيدر د.نوری حمه سەعيد حەيدر 24 100

زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەکان قوتابیانی بەشی وەرگێران بەبۆنەی رۆژی نێودەولەتی وەرگێران چەند چالاکیان ئەنجام دا وەکو وەرگێرانی دەستەواژەی تایبەت مەتەلۆک ووەرگێرانی لەدوای زارەکی ئالنگاریەکانی سەردانی کردنی لندن وەرگێرانیان کرد

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ئەوسیمینارە باسی ژیری دەستکردی دەکرد لە وەرگێرانی زمان ئینگلیزی لەسەردەمی ێستاو رابردووی دەکرد

جاران بۆ وەرگێرانی کتێبێک سێ کەسی دە ویست لەگەل یەک هەفتە یستا یەک نەفەرو سێ رۆژی دە وێ