ڕۆژی دووشەممە ٢١/٤/٢٠٢٥، دەزگای زەکاتی زانست بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی یاسا سیمینارێکیان ڕێکخست بۆ بەڕێز دادوەر (رزگار محەمەد ئەمین)، بە ناونیشانی: “مافەکانی تۆمەتبار لە داوا سزاییەکاندا”.
لەم سیمینارەدا، بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر مافەکانی تۆمەتبار لە قۆناغی گرتن و لێکۆڵینەوە، هەروەها بنەماکانی یاسای بنچینەی دادگاییکردنی سزایی.
ئەم چالاکییە لە میانەی زنجیرە چالاکییەکی هاوبەشدا دێت کە دەزگای زەکاتی زانست و بەشی یاسا پێکەوە ئەنجامی دەدەن. شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەی ئەم سیمینارە بوون.