دوماهی ئینا خولا پروگرامسازیێ (C++)

دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکویا جیهان – دهوک ب سەرکەفتیانە خولا پروگرامسازیێ (C++) ب دوماهی ئینا،شیانێن خاندەڤانان وپروگرامسازان یێن زانستی و تەکنیکی بەرەف پێشڤەبر،خول د ماوێ ٥ روژادا هاتە رێڤەبرن ٢٠/٧/٢٠٢٥ هەتا ٢٤/٧/٢٠٢٥، ئارمانجا سەرەکیا خولێ ئەو بوو کو شییانێن پروگرامسازیێ یێن بەشداربویان بەرەف پێشڤەببەت و ئامادەبکەن بو گوهورینێن زی یێن تەکنولوجیایێ.

مامۆستا هاریکار دوزدار مهدی احمد، ماموستایا بەشێ زانستێ کومپیوتەرێ ،ب رێیا وانەیێن پراکتیکی برێڤەبر،  بابەتێن سەرەتای یێن (C++) وەکی (variables, data types, conditional structures, loops, functions, and arrays)هاتنە شلوڤەکرن،ژبو زێدەکرنا بەشداریێ و تێستکرنا ئاستێ زانستی یێ بەشداربویان بەریکانەیەکا زانستی برێیا بەرنامێ “Kahoot!” هاتە ئەنجامدان.

بەرێز (پ.د.زێرڤان عبدالمحسن اسعد) سەروکێ زانکویا جیهان –دهوک ب شێوەیەکێ راستەوخو سەرپەرشتیا خولێ کر، ئەڤ خولە دگرنگن د ئاڤاکرنا گەنجەکەکێ بەهرەمەند دا ، بەشداربویانسوپاسیا رێکخەرێن خولێ کر و دا دیارکرن ڤێ خولێ زانین و شییانێن وان یێن پروگرامسازیێ زێدەکرن، ئەڤ کارە نیشانا پالپشتیا دەزگایێ زەکاتا زانستی یە ژ بو پێشڤەبرنا هەمی چینێن جڤاکی.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.