ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى-دهوك دۆماهی ب خۆلا گەشەپێدانا مرۆڤی ئینا بۆ 72 ئافره‌تێن ئیدارا سه‌ربخۆ یا زاخۆ

  ل رێكه‌فتى (6/8/2025) ل دویف راسپاردێن به‌رێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سه‌رۆكێ زانكویێ، سه‌باره‌ت ئه‌نجامدانا چالاكیێن ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى و خزمه‌تكرنا جڤاكى، خۆله‌كا گه‌شه‌پێدانا مرۆڤى ب هه‌ماهه‌نگى دگه‌ل ناڤه‌ندا ئافره‌تێن ئیدارا

سه‌ربخۆ یا زاخۆ ب دۆماهی هات، ل دور (هۆشیاریا ده‌روونى، ساخله‌مى، بنه‌مایێن به‌خته‌وه‌ریا خێزانێ و جڤاكى، ژلایێ به‌رێزان:

1. د.موفق رمزی ل دۆر هۆشیارى و ره‌وشه‌نبیریا ساخله‌مى.

2ـ م.هـ. بدر اراز عادل صالح ل دۆر رۆلێ ئافره‌تێ د خێزانێ دا و چاوانیا سه‌ره‌ده‌ریكرن ژلایێ ده‌روونى.

3ـ راهێنه‌ر/ ریاض فرزو محمود، بۆ ماوێ 3 رۆژان بابه‌ت و ته‌وه‌رێن گرنگ ل دۆر بنه‌مایێن خێزانا به‌خته‌وه‌ر پێشكێشكرن.

خۆل بۆ ماوێ 3 رۆژان یا به‌رده‌وام بوو، و پاشان باوه‌رنامێن پشكداربوونێ دێ لسه‌ر پشكداران هاتنە دابه‌شكرن.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 هەژار عەلی فەتاح هەژار عەلی فەتاح 1 80
2 ئاراز عادل صالح ئاراز عادل صالح 1 85

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.