رۆژی سێشەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیھان-سلێمانی (پ.ی.د. نوری حمە سعید)، سیمینارێکی پێشکەش بە قوتابیانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی (سامی حسێن نازم) لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چوارچرای نوێ کرد.
لە سیمینارەکەدا، تیشکیان خستە سەر گرنگترین تاوانە باوەکانی نەوجەوانان لە ڕوانگەی شەرع و یاساوە. ھەروەھا، پوختەیەکی لەسەر یاسای چاودێریی نەوجەوانانی خستەڕوو. یەکێکی تر لە تەوەرەکانی سیمینارەکە، تاوانەکانی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بوو. لە کۆتاییدا جەخت لەسەر پاراستنی بەھا باڵاکان لە ناوەندەکانی خوێندندا کرایەوە. زۆر سوپاس بۆ ئیدارەو مامۆستایانی کۆمەڵگەکە لە سەر ڕێزو پێشوازی گەرمیان.









