بەشی یاسای زانکۆی جیهان-سلێمانی بە سازدانى پانێڵێک “هەفتەی یاسایی” بەردەوامی هەیە

ە چوارچێوەی گرنگیدانی زانکۆی جیهان-سلێمانی بە لایەنی زانستی و پەرەپێدانی توانای پراکتیکیی خوێندکاران، هەروەها وەک بەشێک لە چالاکییە بەردەوامەکانی “هەفتەی یاسایی”، ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕێکەوتی (٢٤-١١-٢٠٢٥)، بەشی یاسا بە هەماهەنگی لەگەڵ “دەزگای زەکاتی زانست”، پانێڵێکی یاسایی و فرە ڕەهەندی سازکرد
(پانێڵەکە لەژێر ناونیشانی ( ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان: ڕێکارە یاساییەکان ئاستەنگەکان ) بەڕێوەچوو، تێیدا بە وردی تیشک خرایە سەر مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەڕێگەی چوار ڕەهەندی سەرەکییەوە، کە لەلایەن پسپۆڕانی تایبەتمەندەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، کە بەم جۆرەى لای خوارەوە بوون:
یەکەم: ڕەهەندی یاسایی
لەم تەوەرەیەدا بەڕێزدادوەر بێشوان تاهیر محەمەد ئەمین دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشى سلێمانى ، بابەتێکی بە ناونیشانی (خوێندنەوەیەک بۆ یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق، ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٠پێشکەش کرد.
بەڕێزیان بە وردی شیکردنەوەی بۆ دەقە یاساییەکان کرد و باسی لەو گۆڕانکارییانە کرد کە لە یاسا نوێیەکەدا هاتوون، بەتایبەتی جیاکردنەوەی سزای بازرگانان لە بەکارهێنەران و ڕێکارە یاساییەکانی دادگاییکردن.
دووەم: ڕەهەندی پزیشکی و دەروونی
تایبەت بە کاریگەرییە تەندروستییەکان، بەڕێز پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی)، مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەرى سەنتەرى دەروونی زانکۆی جیهان -سلێمانى و پسپۆڕی دەروونی، بابەتێکی بە ناونیشانی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر: هۆکار و کاریگەرییە خراپەکانی خستەڕوو.
لە تەوەرەکەدا باس لەو هۆکارە دەروونی و ژینگەییانە کرا کە دەبنە هۆی ئالوودەبوون، هەروەها کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تەندروستیی مێشک و جەستەی مرۆڤ ڕوونکرایەوە.
سێیەم: ڕەهەندی دادوەری (پزیشکیی دادوەری)
لەم بەشەدا، ڕۆڵی زانستی پزیشکی لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەکاندا خرایەڕوو لەلایەن بەڕێز د. بەرزان محەمەد عەلی دارتاش بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکیی دادوەریی سلێمانی.
بابەتەکەی بەڕێزیان لەژێر ناونیشانی : ناساندنی ماددە هۆشبەرەکان و شیکارییە تاقیگەییەکان بۆ کەسانی ئالوودەبوو بوو، کە تێیدا چۆنیەتی پشکنینی زانستی و ناسینەوەی جۆری ماددەکان و ڕۆڵی ئەم پشکنینانە وەک “بەڵگەی تاوان” لەبەردەم دادگادا شیکرایەوە.
چوارەم: ڕەهەندی ئاسایشی
کۆتا تەوەرەی پانێڵەکە تایبەت بوو بە لایەنی جێبەجێکردن و مەیدانی، کە لەلایەن بەڕێز عەقید کارزان شێرکۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.
لەژێر ناونیشانی ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان)، ناوبراو باسی لە هەوڵە شەو و ڕۆژییەکانی هێزەکانی ئاسایش کرد بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ماددەکان و ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوە.
پانێڵە کە لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. نوری حمەسعید حیدر) مامۆستا لە بەشی یاسا و بەڕێوەبەرى دەزگای زەکاتى زانست بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییدا دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 د.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگنه‌ د.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگنه‌ 2 75
2 د.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگنه‌ د.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگنه‌ 2 75
3 ئاسۆ حمەشین عبدالکریم ئاسۆ حمەشین عبدالکریم 2 75
4 د.نوری حمه سەعيد حەيدر د.نوری حمه سەعيد حەيدر 2 75

لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنییدا لە كەناڵی ئاسمانیی سپێدە، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 28-12-2025، پەخش کرا؛ ڕزگار ساڵح، فێرخوازی قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، باسی لە بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد لەلایەن فێرخوازانی زانكۆ کرد.

بەرنامەی (ئەمڕۆی سپێدە) كە لە كەناڵی ئاسمانیی سپێدە پەخش دەكرێت، یەكێك لە تەوەرەكانی ئەمجارەی بەرنامەكەی تەرخان كردبوو بۆ باسكردن لە (بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد لەلایەن قوتابیانی زانكۆ)، بۆ ئەو مەبەستەش، كەناڵەكە بانگهێشتی (ڕزگار ساڵح)ـی فێرخوازی بەشی ڕاگەیاندنى كرد بۆ قسەكردن و گفتوگۆ دەربارەی تەوەری بەرنامەكە. لە سەرەتای قسەكانیدا، ڕزگار ساڵح ڕایگەیاند: ژیریی دەستكرد بابەتێكی زۆر نوێ نییە، بەڵام ئێستا زۆر بەربڵاو بووە و خەڵك زۆر بەكاری دەهێنێت، بەتایبەتی لەلایەن فێرخوازانەوە، چونكە ئامڕازێكی زۆر یارمەتیدەرە و دەتوانێت سوودی زۆر گەورە بە بواری خوێندن بگەیەنێت. وتیشی: ژیریی دەستكرد تەواوكەری كاری مرۆڤە و كۆمەڵگە بەرەو پێشەوە دەبات، بەڵام نابێت لەبیرمان بچێت كە ژیریی دەستكرد ناتوانێت بە تەواوی جێگەی كار و پیشەی مرۆڤ بگرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی لە بەرنامەكەدا، ڕزگار ساڵح وتی: پێویستە فێرخوازانی زانكۆ سوودی زیاتر لە تایبەتمەندییەكانی ژیریی دەستكرد وەربگرن، بەڵام نابێت بیكەنە جێگرەوەی بیركردنەوەی خۆیان. ئێمە لە زانكۆ كۆمەڵێك ئەرك و بەرپرسیارێتییمان هەیە، ئاساییە ژیریی دەستكرد وەك هاوكارێك بۆ دەستخستنی زانیاریی زیاتر و، بەمەبەستی ڕێكخستنی كات بەكاری بهێنین، بەڵام نابێت بەتەواوی سەرجەم ئەركەكە لەڕێگەی ئەوەوە جێبەجێ بكەین، چونكە سەرەنجام بە زیان بۆ سەر ئاستی زانستیی و ئەكادیمییمان ئەشكێتەوە.

لە باسی شێوازی مامەڵەی مامۆستا لە بەركاهێنانی ژیریی دەستكرد لەلایەن فێرخوازەوە، ئەو فێرخوازەی بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەدا كە، بەشێكی زۆری مامۆستاكان ڕێگە دەدەن بە فێرخواز ژیریی دەستكرد بەكاربهێنن، بەڵام بەشێوەیەكی درووست و بە سنوورێكی دیاریكراو، ئەوەش بەو ئامانجەی كە فێرخوازەكە سوود ببینێت، نەك بەپێچەوانەوە زیانی پێ بگەیەنێت. باسی لەوەش كرد، بەشێكی زۆری مامۆستاكانمان لە زانكۆ توانیویانە ژیریی دەستكرد بە فێرخوازان ئاشنا بكەن و ڕێنماییان بكەن كە چۆن ژیریی دەستكرد بەشێوازە درووستەكەی بەكاربهێنن.

لە كۆتایی قسەكانییدا، ڕزگار ساڵح تیشكی خستە سەر ئەوەی كە پێوستە فێرخوازان خۆیان نوێ بكەنەوە و ئاگاداری گۆڕانكارییە تەكنەلۆژییەكانی سەردەم بن، بەتایبەتی كە ئێستا بە سەردەمی ژیریی دەستكرد ناسراوە و نابێت لێی بێئاگا بین.

بەبۆنەی ڕۆژی “ئاڵا”وە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 17-12-2025 سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر چالاكییەكی مەیدانیی بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم) لەنێو بازاڕی میللیی گەڕەكی نەورۆز ئەنجام دا.

لە چالاكییەكەدا كە فێرخوازانی هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی بەشی ڕاگەیاندن بەشداربوون لە دابەشكردنی ئاڵای كوردستان و بڵاوكراوەیەك بەسەر هاوڵاتییانی بازاڕی میللیی گەڕەكی نەورۆز لە شاری هەولێر. ناوەڕۆكی بڵاوكراوەكە پێكهاتبوو لە زانیاریی دەربارەی ئاڵای كوردستان و پێكهاتەكانی ناو ئاڵاكە، هەروەها باس لە مێژووی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان كراوە بۆ یەكەمجار لەلایەن پێشەوا قازی موحەممەدەوە. هەر لەو بڵاوكراوەیەدا كە فێرخوازان دابەشیان كرد، ئاماژە بە بڕیاری ساڵی 2009ـی پەرلەمانی كوردستان دراوە كە تیایدا 17ـی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێكی وەك ڕۆژی ئاڵا دیارییكردووە.

لە چالاكییەكەدا، فێرخوازان ڕۆژی ئاڵایان بەرز ڕاگرت، هەروەها هاوڵاتیانیان ئاشناى مێژووی درووستبوونی ئاڵای كوردستان و ڕۆژى ئاڵا کرد.

سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧-١٢-٢٠٢٥،پێشوازیی كرد لە مەناف موبارەک بەرپرسی پرۆژەکانی تۆڕی DWـی ئەڵمانی و، وۆركشۆپێكی بەئامانجی بەهێزکردنی توانا پیشەییەکانی فێرخوازان و گرێدانی لایەنی تیۆری بە ئەزموونە نێودەوڵەتییە مەیدانییەکان ئەنجام دا.

لەو وۆركشۆپەدا، كە لە هۆڵی ئەكادیمیای جیهان بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدان بەشێوەیەكی چڕ دەستی پێکرد، ژمارەیەك لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە هەموو قۆناغە جیاوازەكان ئامادەیبوون و، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، لە وۆركشۆپەكەدا بەشێوەیەکی سەرەکیی گرنگیی درا بە پێشبینیکردنی داهاتووی پیشەیی بۆ فێرخوازان و گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگە و میکانیزمە نوێیەکان کە توانای ئەوەیان پێدەدات بە متمانە و شارەزاییەوە بچنە ناو بازاڕی کاری میدیاییەوە.

بۆ ئەو مەبەستە مەناف موبارەک بەشێکی گەورەی وۆرکشۆپەکەی تەرخان کرد بۆ لایەنی تەکنیکی و پراکتیکی، کە تیایدا ڕوونکردنەوەیەکی وردی پێشکەش بە فێرخوازان کرد دەربارەی ئەپڵیکەیشنی DPA، هاوكات باسی چۆنیەتی سوودوەرگرتنی كرد لەم ئەپڵیکەیشنە و، بەکارهێنانی وەک ئامڕازێکی کاریگەر لە کاری ڕۆژنامەوانییدا كرد.