بەشی پەروەردەی گشتی دیارى پێشکەش بە ماڵى بەساڵاچووان لە شاری هەولێر دەکات

لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ کۆمەک و هاوکاریکردنى ئەو چین و توێژە جیایانەى کۆمەڵگە کە پێویستیان بە پاڵپشتیکردنە، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (19ی 1ی 2025)، بەسەرپەرشتی دکتۆر احمد عەبدلعون سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى و، ئەندامێتی مامۆستاى یاریدەدەر  بۆتان عثمان ئەمین و ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم سەردانى ماڵى بەساڵاچوانیان لە شارى هەولێر کرد.

مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى بەگەرمى لەلایەن سەنگەر جەمال عەبدولکەریم بەڕێوەبەرى ماڵى بەساڵاچوان و کۆمەڵێک فەرمانبەر پێشوازییان لێکرا، ئینجا کۆمەڵێک دیارییان بەسەر (٦٥) ژن و پیاوى بەساڵاچوى ماڵەکەدا دابەش کرد، کە بریتیبوون لە جانتا و جل و بەرگ و پێداویستییە کەسییەکانیان. لە بەرانبەردا بەڕێوەبەری ماڵەکە دڵخۆشی و پێزانینی خۆی بۆ ئەم هەڵوێستە مرۆییەی فێرخوازان و ستافى مامۆستایانى پەروەردەى گشتى دەربڕی، هیواشى خواست بەردەوامى بە کارە مرۆییەکانیان بدەن، چونکە بەساڵاچوان پێویستیان بەوەیە لە هەموو ڕویەکەوە چاودێرى بکرێن.

دکتۆر ئەحمەد عەبدولعەون سەرۆکى بەشی پەروەردەی گشتی، ڕایگەیاند: یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانمان  بریتیە لە دروستکردنى پەیوەندى لە نێوان فێرخوازان و کۆمەڵگە، بۆ ئەو مەبەستەش دەخوازین لە ڕێگەى ئەو جۆرە چالاکیانەوە ڕۆحی هاوکاری و پاڵپشتى کۆمەڵایەتی لە نێوان فێرخوازان بەهێز بکەین و، بەها مرۆییەکان لەنێوانیاندا بڵاو بکەینەوە، چۆنکە دەرچوانمان دەبنە سەرکردەی داهاتوو و ڕۆڵیان لە پێگەیاندنى نەوەکان دەبێ بەتایبەت لە بوارى پەروەردەى لە ناوەندەکانى خوێندن.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 د.ئەحمد عبد عون عبد علي د.ئەحمد عبد عون عبد علي 2 80
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

له‌ ڕێكه‌وتی(10/9/2026) وبه‌ دروشمی زه‌كاتی زانست ئه‌ركمانه‌، ده‌زگای زه‌كاتی زانست به‌ هه‌ماهه‌نگی په‌یمانكای جیهان هه‌ولێر، هه‌ستا به‌ڕێكخستنی سیمیناریك بۆ پرۆفیسۆر دكتور (كریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی) له‌ ژێر ناونیشانی( دروستكردنی په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ له‌ نێوان مامۆستا وفێرخوازدا) له‌ هوڵی په‌یمانگای جیهان بۆ مامۆستایان وفێرخوازانی په‌یمانگه‌، به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز(د.علی كریم الزامن) به‌ڕێوه‌به‌ری كاگێڕی ده‌زگای زه‌كاتی زانست ،وبه‌رێز(م.هیوا محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای جیهان، كه‌ تێیدا به‌ڕێزیان باسیان له‌ رۆڵی مامۆستا كرد وچۆنیه‌تی مامڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ فێرخوازاندا، وله‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ده‌رگای پرسیار وه‌ڵام بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌.

ل ڕێکەفتی ٢٧ی حوزەیرانا ٢٠٢٦ێ، د ڕێورەسمەکێ ئەکادیمی دا ب ئامادەبوونا سەرۆکا بەشیَ شيكاريا نةخوَشيان و سەرجەم مامۆستایان، دوماهی ب خولا زەکاتا زانستی هات ئەوا ل ژێر ناڤ ونیشانێ (Foundation of Microbiology) هاتبوو ڕێکخستن ژلایێ مامۆستایان (م.هـ. هوزان قاسم) و (م.هـ. شێروان حسین).

د ڕێورەسمی دا، باوەرنامەیێن پشکداریێ پێشکيَشی بەشداربوویێن خولێ هاتنە کرن. هەروەسا سەروکاتیا بەشی دەستخۆشی ل ڕێکخەرێن خولێ کر و هیڤیا بەردەوامیێ و سەرکەفتنێ بۆ بەشداربوویان خواست د پرۆسەیا فێربوونێ و ثيَشظةبرنا شیانێن وان یێن پراکتیکی دا.

ل بەردەوامیا چالاکیێن خۆلا تەکنۆلۆجیا و زیرەکیا دەستکرد، و د چارچۆڤێ خزمەتێن خۆبەخشانە یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل ڕێکەفتی 9/8/2026 وانەیەک ژ لایێ بەڕێز (م. بلال حکمت رشید) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر گرنگیا تەکنۆلۆجیا و ژیرییا دەستکرد و کارتێکرنا وێ ل سەر کارێن جۆراوجۆر، ب مەرەما پێگەهاندن و بلندکرنا شیانێن پشکدارێن خولێ ژ فەرمانبەرێن ناڤەندا خانی یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ.