ڕۆژی شەممە ١٩ی نیسان، بەشی وەرگێڕانی زانکۆیی جیهان- سلێمانی وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی سازکرد، کە تیایدا وەرگێری کتێبی چێشتی مجێور-ی هەژار موکریانی لە کوردیەوە بۆ ئینگیزی، مامۆستا شێنێ محەمەد ئامادەبوو.
ۆورکشۆپەکە سەرەتا بە ناساندنێکی کورت دەربارەی وەرگێرانی ئەدەبی دەستی پێکرد، کە لەلایەن مامۆستا (تافان کەمال) لە بەشی پەروەردەی گشتی زانکۆ پێشکەشکرا و تیایدا باس لە جۆرەکانی وەرگێران و گرینگی وەرگێرانی ئەدەبی بۆ ئامادەبووان کرا.
مامۆستا (شێنی محەمەد) کە میوانی سەرەکی چالاکیەکە بوو، باسی لە وەرگێڕانی کتێبی چێشتی مجێور کرد و ڕایگەیاند کە بەرهەمەکە بژاردەیەکە لە کتێبەکەی هەژار موکریانی، دواتریش تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنی ناونیشانی کتێبەکە و پڕۆسەکانی وەرگێران کرد، لە نێویشیاندا بەهێزی و هەمەچەشنی لە نوسینی کتێبەکە.
لە کۆتایشدا (لاڤیار محەمەد) خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی وەرگێڕانی زانکۆیی جیهان سلێمانی، هەڵسەنگاندنێکی کورتی بۆ کارە وەرگێردراوەکە کرد و باسی لە پڕۆسە و ستراتیژیەکانی وەرگێران کرد و نمونەی نێو کتێبەکەی بەکارهێنا.
شایەنی باسە چالاکیەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستیان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو و بە ڕێزلێنان و پێشکەشکردنی سوپاسنامە لەلایەن سەرۆکی بەشی وەرگێران (د. موئمین یاسین) کۆتایی پێهات.









