بەشی شیکاری نەخۆشی لە زانکۆی جیهان-دهۆک، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، وۆرک شۆپێکی بەناونیشانی “دەستنیشانکردنی تاقیگەیی هەوکردنی قارچکی لە مرۆڤدا” ڕێکخست.
وۆرکشۆپەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر کاجین حەسەن ڕاگری بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی سیهان-دهۆک و دکتۆر ئاسیا عەبدولحەمید مامۆستا لە کۆلێژی زانستی زانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو. لە وۆرکشۆپەکەدا تیشک خرایە سەر تەکنیکە تاقیگەییەکان کە لە دەستنیشانکردنی هەوکردنی قارچکی لە مرۆڤدا بەکاردەهێنرێن، تیشکیان خستە سەر شێوازە مۆدێرنەکان و بەکارهێنانیان.


