بەشی ئینگلیزی میوانداری وۆرک شۆپێکی تایبەت بە “هەڵوەشاندنەوەی بازرگانی کۆیلە” دەکات

ڕۆژی دووشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2024، بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی سیهان- سلێمانی وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی “شەڕ بۆ ئازادی: یادکردنەوەی هەڵوەشاندنەوەی بازرگانی کۆیلە”، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە گرنگی مێژوویی هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لە هەردوو وڵاتی ئەمەریکا و بەریتانیا ڕێکخست.

لە وۆرک شۆپەکەدا پێکهاتەیەکی جیاوازی وتاردەرانی سەرەکی پێشکەشکرا، کە هەریەکەیان پێشکەشکردنی تێڕامانیان لەسەر لایەنە جیاوازەکانی کۆیلایەتی و هەڵوەشاندنەوەی لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکان و قۆناغە کاتییەکاندا پێشکەش کرد.

یەکێک لە وتاردەرەکان بەڕێز ڕێژین نەوزاد لەتیف لە زانکۆی سلێمانی وتارێکی سەرنجڕاکێشی لەسەر فیلمی ستایشی ١٢ ساڵ کۆیلە پێشکەش کرد و وەک عەدەسەیەک بەکاری هێنا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر واقیعە دڕندەکانی کۆیلایەتی لە ئەمریکا.

خاتوو تافان کەمال کەریم، لەسەر ویلیام ویلبەرفۆرس و ڕۆڵی سەرەکی لە هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لە ئینگلتەرا پێشکەشی کرد. ئەو باسی لە هەوڵە ماندوونەناسەکانی ویلبەرفۆرس و ئەو تەحەدایە کۆمەڵایەتی و سیاسیانەی کرد کە ڕووبەڕووی بووەوە، ڕۆشنایی خستە سەر ئەو بزووتنەوە ئەخلاقی و یاساییانەی کە دواجار بووە هۆی کۆتایی هاتنی بازرگانی کۆیلە لە دەریای ئەتڵەسی لە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیادا.

لە کاتێکدا خاتوو شەیما محەمەد ئەحمەد، کە هاوکات لە زانکۆی سیهانی سلێمانییە، گەڕانێکی سەرنجڕاکێشی لە پەرەسەندنی مێژوویی دەستەواژەی “کۆیلە” و چۆنیەتی گۆڕانی ماناکەی بە تێپەڕبوونی کات پێشکەش کرد. قسەکانی پەرەسەندنی ئەم زاراوەیەی لە سەرانسەری کولتوور و شارستانییەتە جیاوازەکاندا بەدوادا گرت، تێگەیشتنێکی قووڵتری لە چوارچێوەی مێژوویی پشت دامەزراوەی کۆیلایەتی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

وۆرکشۆپەکە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێنا، سەرنجی بۆ مێژووی چارەنووسساز و چارەنووسسازەکانی کۆیلایەتی و شەڕی جیهانی بەردەوام بۆ ئازادی و یەکسانی ڕاکێشا.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی زەهایمەر ، کە ساڵانە لە (٢١ی ئەیلوول)دا بەڕێوەدەچێت، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی بەرفراوانیان لە سەنتەرى شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین بڵاوکراوە و ماتریالی زانیارییان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکرد. ئەم بڵاوکراوانە تیشکیان خستە سەر پێناسەیەکی وردی نەخۆشیی زەهایمەر، دیارترین نیشانەکانی لە قۆناغە جیاوازەکانیدا و هەنگاوە پراکتیکییەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشى لە بیرچونەوە (زەهایمەر) لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروستەوە، وەک چالاکیی جەستەیی و ڕۆحی، جگە لەمانە؛ فێرخوازان ئامۆژگاریی کردارییان پێشکەش بە هاوڵاتیان و ڕێبواران و کاسبکار و دوکانداران کرد سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان کە تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی دابینکردنی پشتیوانیی دەروونی و سۆزداری بۆیان، بەتایبەتی لەبەر ئەو گۆڕانکارییە دەروونی و هەڵسوکەوتییانەی کە نەخۆشییەکە دروستی دەکات.

هەر لە چوارچێوەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازان جەختیان لە گرنگیدانى پێویستیی بە دەستنیشانکردنی پێشوەختەى نەخۆشییەکە و سەردانیکردنی پزیشکانی پسپۆڕ لە کاتی گونجاودا کردەوە، چونکە دەستنیشانکردنی پێش وەختە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دواخستنی پێشکەوتنی نیشانەکان و باشترکردنی کوالێتیی ژیانی نەخۆش هەبێت. وەک ئەوەى فێرخوازان باسیان لێوەکرد نیشانەکانی لەبیرچوونەوەی بریتین لە، دروستبوونى کێشە بۆ زمان، تێکچوونی توانای بڕیاردان، گۆڕانکاری لە کەسایەتیدا، هاوکات باسکردنی قۆناغە جیاوازەکانی نەخۆشییەکە (سەرەتا، مامناوەند و کۆتایی) و تایبەتمەندییەکانی هەر قۆناغێک، بۆ ئەوەش جەختیان لەسەر ڕۆڵی ژیانی تەندروست، وەک وەرزشکردنی بەردەوام، خۆراکی هاوسەنگ (بەتایبەتی خۆراکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسیدەکان)، چالاکیی مێشک (وەک خوێندنەوە و یارییە فیکرییەکان) و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی دیکە (وەک شەکرە و پەستانی خوێن) کردەوە.

لە کۆتاییدا، فێرخوازان بە گرنگیەوە باسیان لە ڕۆڵی بنەڕەتیی کۆمەڵگە لە پێشکەشکردنی هاوکاری و کەمکردنەوەی ئەو گڵۆڵە کۆمەڵایەتییە کردەوە، کە هەندێک جار بە نەخۆشییەکەوە دەبەسترێتەوە. ئەم هەڵمەتە زانستی-کۆمەڵایەتییە ڕۆڵێکى گرنگى لە بەرزکردنەوەی کەلتووری تەندروستی و چەسپاندنی بەهاکانی چاودێری، هاوسۆزی،و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لەناو تاک و خێزان و تەواوی کۆمەڵگەدا دەبێت

نەخۆشیی زەهایمەر (Alzheimer’s Disease) یەکێکە لە دیارترین جۆرەکانی خەڵەفان (Dementia) و نەخۆشییەکی دەماریی تێکچووی درێژخایەنە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر فەرمانی مێشک دادەنێت، بەتایبەتی لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت. بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە دەست خەڵەفانەوە دەناڵێنن، و زەهایمەر نزیکەی 60-70%ی ئەم حاڵەتانە پێکدەهێنێت.

فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکال لە زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بەرزڕاگرتنی بۆنە نیشتمانی و ئایینییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە،  ریکەوتى 4ی ئەیلوولی 2025، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) چالاکیەکى تەندروستى و ئاینیان بەرێوەبردز

لە میانەی ئەم چالاکییەدا، فیرخوازان بە گەرمی پێشوازییان لە میوانان و سەردانکەرانی پارکەکە کرد و، شیرینییان پێشکەش کردن وەک هێمایەک بۆ بەشداریکردن لە خۆشییەکانی ئەم بۆنە پیرۆزە. هەروەها، لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەشەکە بە پەرەپێدانی تەندروستی گشتی و باشترکردنی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە، چەندین ئامۆژگاری تەندروستی و ڕێنمایی پزیشکیی بەسوودیان پیشکەش بە سەردانیکەران و ڕێبواران و هاوڵاتیان کرد.

لە بەرامبەردا هاوڵاتیان وسەرانیکەرانى پارکەکە دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد بۆ ڕیکخستنى ئەو چالاکیە و پێشکەشکردنى ڕێنمایی تەندروستى و خزمەت بە هاوڵاتیان.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ١٢ی ٢٠٢٥، بەشی تەکنیکەکانی سڕکردن لە کۆلێژی تەکنیکە تەندروستی و پزیشکییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، وۆرک شۆپێکی زانستیی پسپۆڕیی بە ناونیشانی حاڵەتە باوەکانی ناوسک و ڕێکارە نوێیەکانی بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنیان :(Common Abdominal Conditions and Recent Ways of Management) ڕێکخست.

وۆرک شۆپەکە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئەیاد حازم حەسەن) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و، بە بەشداریی ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستییەکان، مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە بەڕێوەچوو.

لە میانەى وۆرکشۆپەکەدا دوو بابەتى زانستى پەیوەست بە بوارەکە پێشکەش کران، بابەتى یەکەم لەلایەن دکتۆر (فەرمان یاسین شەریف)، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، بە ناونیشانی (Common Abdominal Surgical Conditions and Contemporary Surgical Management)پێشکەش کرا. تێیدا تیشکی خستە سەر دیارترین حاڵەتە نەشتەرگەرییە باوەکانی ناو سک، میکانیزمەکانی دەستنیشانکردنی پزیشکی (Clinical) و تیشکی (Radiological)، وێڕای خستنەڕووی نوێترین ستراتیژییە نەشتەرگەرییە پەسەندکراوەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم حاڵەتانە بەپێی پرۆتۆکۆڵە چارەسەرییە سەردەمییەکان.

هاوکات بابەتى دووەمى وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆر (سامان حوسێن عەبدولڕەحمان)، پسپۆڕی نەشتەرگەریی منداڵان، بە ناونیشانی (Recent Advances in Anesthetic Management of Abdominal Conditions) پێشکەش کرا، تیایدا بەشێوەیەکى زانستى باسی لە پێشهاتە نوێیەکان کرد لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی سڕکردن (Anesthesia) بۆ حاڵەتە باوەکانی ناوسک، بەتایبەت جەختکردنەوە لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆش پێش سڕکردن، هەڵبژاردنی تەکنیکی گونجاوی سڕکردن و ڕۆڵی تەکنیکە پێشکەوتووەکان لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و باشترکردنی دەرەنجامە نەشتەرگەرییەکان کرد.

لە کۆتایی وۆرک شۆپەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لە گرنگیی سازدانی ئەم جۆرە چالاکییە زانستییە پسپۆڕییانە کردەوە لەپێناو پشتیوانیکردنی ڕەوتی ئەکادیمی، برەودان بە مەعریفەی پزیشکی و بەهێزکردنی تەواوکاریی ئەکادیمی لە نێوان پسپۆڕییە پزیشکییە جیاوازەکاندا، هەروەها ئاشنابوون بە نوێترین پێشهاتەکان لە بواری دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی حاڵەتە باوەکانی ناوسک، بە فۆکەس خستنە سەر لایەنە نەشتەرگەری و سڕکردنە نوێیەکان کە لە پراکتیکی پزیشکیی هاوچەرخدا کاریان پێ دەکرێت.