ڕۆژی یەکشەممە (26/1/2025) بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگەی جیهان، بە شەش پڕۆژەی قوتابیان و مامۆستایان، بەشدارییان کرد لە دووەمین پێشانگەی زانستیی ساڵانەی زانکۆی نۆڵج.
لەو پێشانگەیەدا پڕۆژەکانی پەیمانگەی جیهان، بوونە جێی بایەخی ئامادەبووان و میدیاکان و لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان و پڕۆژەی سەرکەوتوو، پێشکەشی یەکێک لە پڕۆژەکانی پەیمانگەی جیهان کرا.