بەرزکردنەوەی توانای زانستی و دامەزراوەیی لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و زانکۆی جیهان بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێم.

بە سەرپەرشتی و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ئەمینداریەتی زانکۆی جیهان هەنگاوی کردەیی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

بە پشتبەستن بەو ڕاسپارد و پێشنیارانەی لە کۆبوونەوەی پێشووی وەزارەتدا خراوەتەڕوو، و لە بەرواری ٢/٣/٢٠٢٥، و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی ئەمینداریەتی زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکانی جیهان، لەگەڵ ستافی هەردوولا؛

ڕۆژی شەممە، ٩/٣/٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی بەرچاو و هاوبەش لە ئۆفیسی وەزارەت لە نێوان لیژنەی هەماهەنگی تەکنیکی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کە کۆمەڵێک ڕاوێژکار، بەرپرسانی ڕاگەیاندن، و کارگێڕانی لەخۆگرتبوو و تیمێک لە سکرتاریەتی زانکۆی جیهان، پەیمانگاکان، و قوتابخانەکان، لەنێویاندا بەڕێوەبەری دامەزراوەی پەروەردەیی جیهان، بەڕێوەبەری پەیمانگای جیهان، و بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی سکرتاریەتی دامەزراوەی جیهان.

لە دیدارەکەدا بە وردی باس لە میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کردەوەی هاوبەش کرا، هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی ستراتیژی یەکگرتوو بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، ئاژەڵداری، باخداری، و تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە بەرهەمهێناندا. هەروەها لە گفتوگۆکەدا تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و ئاو و ڕەخساندنی هەلی کار و بەهێزکردنی ستافی کشتوکاڵی لە ڕووی زانستی و پیشەییەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان و سەرچاوە بەردەستەکانی وەزارەت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا، لەوانە خاک، ئاو، کەشوهەوا، ژینگەی ئابووری، و بواری کشتوکاڵی پیشەسازی، هەروەها چۆنیەتی وەبەرهێنانی ئەو سەرچاوانە لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و وەبەرهێناندا.

لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین پێشنیاری گرنگ هاتە ئاراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا وەربگێڕدرێن بۆ هەنگاوی پراکتیکی و ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی پێویست لە ڕێگەی هەماهەنگی لە نێوان بەشەکانی وەزارەت و بە پشتیوانی سکرتاریەتی زانکۆی جیهان، پەیمانگاکان، و قوتابخانەکان.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەکان قوتابیانی بەشی وەرگێران بەبۆنەی رۆژی نێودەولەتی وەرگێران چەند چالاکیان ئەنجام دا وەکو وەرگێرانی دەستەواژەی تایبەت مەتەلۆک ووەرگێرانی لەدوای زارەکی ئالنگاریەکانی سەردانی کردنی لندن وەرگێرانیان کرد

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ئەوسیمینارە باسی ژیری دەستکردی دەکرد لە وەرگێرانی زمان ئینگلیزی لەسەردەمی ێستاو رابردووی دەکرد

جاران بۆ وەرگێرانی کتێبێک سێ کەسی دە ویست لەگەل یەک هەفتە یستا یەک نەفەرو سێ رۆژی دە وێ