بەئامادەبونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک لەبارەى داهاتووى ژینگە بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەى کار و پرۆژەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ جێبەجێکردنى (١٧) ئامانجى نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە پەرەپێدانى بەردەوام، لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک بەناونیشانى “داهاتوویەکى سەوز: وۆرک شۆپێک لەسەر پراکتیزە بەردەوامەکان” بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٤) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ، بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایان و، ژمارەیەکى زۆر لە فێرخوازان، ڕاگرایەتى کۆلێژى زانستە کارگێڕى و داراییەکان بەهاوبەشى لەگەڵ (مەیپڵ تر بۆ گەشەپێدانى کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى ژینگەیی) وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.

لەسەرەتاى وۆرکشۆپەکەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتارێکى پێشکەشکرد و وتى: خۆشحاڵم ئەمڕۆ کۆلێژێکى زانکۆکەمان لەگەڵ ڕێکخراوێک هەوڵ دەدات لەسەر ئاستێکى جیهانى داهاتویەکى پڕشنگدار بۆ نەوەکانى داهاتومان دابین بکات، ئاشکرایە ئەو (١٧) ئامانجەى کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دانراوە، هەموو سەرکردەکانى جیهان سورن لەسەر ئەوەى تا ساڵى (٢٠٣٠) خاڵەکانى جێبەجێ بکرێن، وتیشى: ئێمەش وەک دەزگایەکى زانستى لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان، کە ڕۆڵێکى دیارى و بەرچاومان لە پەروەردەکردنى فێرخوازان بۆ دواڕۆژ هەیە، بۆیە ئەرکەکانمان تەنها بریتی نیە لە پەروەردەکردن بەڵکو بریتیە لە جێبەجێکردنى ئەو (١٧) ئامانجەش، بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەیەک و بۆردێکمان بەجیا پێکهێناوە، کە نوێنەرى وڵاتانى دەرەوەشى لەخۆگرتوە بۆ ئەوەى زانکۆى جیهان-هەولێر بتوانێ جێگەى خۆى بکاتەوە لەناو ئەو (١٧) ئامانجەى کە هەیە و پێى دەڵێن (کورسى)، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: ئێستا لەهەر زانکۆیەک بپرسی دەڵێ ئەوەندە کورسیم هەیە، بۆیە لێژنەکەى ئێمەش کار و هەنگاوى باشیان ناوە و، (٥) پێنچ ئامانجیان وەک قۆناغى یەکەم دیاریکردوە و بە چڕى کارى لەسەر دەکەن بۆ ئەوەى بتوانین کورسیەک لە نەتەوەیەکگرتوەکان بەدەست بهێنین.

پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ وتیشى ئەم پرۆسەیە بەتەنها کارى زانکۆ نیە، بەڵکو کارى زانکۆ و ئەو ڕێکخراوەە بەڕێزە و فێرخوازان و کۆمەڵگەشە، چونکە هەمومان پێکەوە بۆ ئەوە کاردەکەین تا کۆمەڵگە بگەێنینە ئاستى داواکار لەو (١٧) ئامانجە، وتیشى ئەم وۆرکشۆە یەکێکە لە وۆرکشۆپە هەر گرنگەکان تا بەهۆیەوە بتوانین بنەمایەک دابنێین بۆ بەرەوپێشبردنى کۆمەڵگەکەمان، چونکە هەرێمى کوردستان هیچى لە وڵاتان و کۆمەڵگەکانى دکە کەمتر نیە، دامەزراوەکانمان هیچیان لە دامەزراوەى وڵاتان کەمتر نین، ژینگى ئێمەش ئامادەیە بۆ پیادەکردنى ئەو کارانە، چونکە ژێرخانێکى پتەو و باشمان هەیە بۆ ئەوەى ئەو (١٧) ئامانجە بەدى بهێنین.

سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێکى دیکەى وتارەکەى تەرخانکرد بۆ ئەو کار و پڕۆژانەى لە ڕابردو جێبەجێیان کردوە و، بۆ ئەوەش وتى: لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ کۆمەککردنى هەژار و لێقەومان و ئەوانەى پێویستیان بە هاوکارى و دەستگیرۆیی هەیە، کۆمەڵێک پرۆژەى گرنگە جێبەجێ کراوە، بەتایبەت لە نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکە و ئەنجامدانى چالاکى خۆبەخشى و خێرخوازى لە مانگى ڕەمەزان، هەموو ئەوانەش بە هەوڵ و کۆششى مامۆستایان و فێرخوازان بووە، ئەمانە بەشێکن لەو ئامانجانە، ڕونیشیکردەوە، کە بەرنامەى ساڵى داهاتوو بریتى دەبێ لەوەى کار و پرۆژەى گەورەتر و زیاتر جێبەجێ بکەین، ئەوەش بە پاڵپشتى فێرخوازان و مامۆستایان و خێزان و کەسوکارەکانیان تاوەک هەر ئاستى وڵاتێکى پێشکەوتوو نموونە جوانەکانى خۆمان پیشان بدەین و ببینە بەشێک لە پرۆژەیەکى جیهانى.

پاشان بەرنامەى کارى وۆرکشۆپەکە دەستپێکرد، بۆ ئەوەش مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدى سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن بابەتێکى بەناونیشانى سەرەتایەک دەربارەى (شۆردنی سەوز و بەبازاڕکردنی سەوز) پێشکەشکرد، هەروەها هاکار بارزانى بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى (مەیپڵ ترى بۆ گەشەپێدانى کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى ژینگەیی) بابەتێکى لەبارەى (بونیادنانى داهاتویەکى بەردەوام: ڕێکخستنی ئەرکەکەمان لەگەڵ کردەوەی تاکەکەسی) پێشکەشکرد، دواتریش مامۆستاى یاریدەدەر زەینەب شێخلى باسى لە بەردەوامیی و پەروەردەی سەرەتایی کرد، هەروەها جەلال بارفین لە ڕێکخراوى (مەیپڵ ترى) تیشکى خستە سەر وزەی نوێبووەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە و ئابووری، هەروەک مامۆستاى یاریدەدەر موسلم نەجیب زێدان بەوردى و زانستى ڕونکردنەوەى لەبارەى بنەماکانی بەڕێوەبردنی ژینگە: لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاریگەرییەکان، و چارەسەرە بەردەوامەکان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، دواتریش ئامادەبوان گفتوگۆى چڕیان لەسەر ناوەڕۆکى بابەتەکان کرد.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، بڕوانامەى ڕێز و سوپاس پێشکەش بەو فێرخوازانەى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا، کە لەماوەى ڕابردودا بەشێوەیەکى خۆبەش هاوکار و هەماهەنگى ڕێکخراوى (مەیپڵ ترە)یان کردوە و، چالاکى جۆراوجۆریان بەڕێوەبردوە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 تەنیا سلام صالح تەنیا سلام صالح 3 100
2 ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا 3 100
3 هێڤی مەحمەد قادر هێڤی مەحمەد قادر 3 100
4 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 3 100
5 د. عبدالستار كەريم سەعيد د. عبدالستار كەريم سەعيد 3 100
6 د. ئەياد حازم حەسەن د. ئەياد حازم حەسەن 3 100
7 هاوكار قاسم پيرداوود هاوكار قاسم پيرداوود 20 100
8 د. ئەمجەد صابر دیلوی د. ئەمجەد صابر دیلوی 3 100

ل بەردەوامیا چالاکیێن خۆلا تەکنۆلۆجیا و زیرەکیا دەستکرد، و د چارچۆڤێ خزمەتێن خۆبەخشانە یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل ڕێکەفتی 9/8/2026 وانەیەک ژ لایێ بەڕێز (م. بلال حکمت رشید) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر گرنگیا تەکنۆلۆجیا و ژیرییا دەستکرد و کارتێکرنا وێ ل سەر کارێن جۆراوجۆر، ب مەرەما پێگەهاندن و بلندکرنا شیانێن پشکدارێن خولێ ژ فەرمانبەرێن ناڤەندا خانی یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ.

ل دويف راسپاردێن بەردەوام یێن بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویێ ، ژ بۆ گرنگیدان ب پێشکێشکرنا بەرنامێن هۆشیاری و گەشەپێدانێ بۆ هەمی پێکهاتێن جڤاکی، و د چارچۆڤێ چالاکیێن بەردەوام یێن دەزگەهێ زەکاتا زانستی دا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل رۆژا سێشەمبی رێکەفتی ١١ێ تەباخا ٢٠٢٦ێ، سمینارەکا تایبەت ل دۆر “ڤێراگەهشتنێن دەسپێکى” هاتە پێشکێشکرن.

ئەڤ سمیناره‌ ژ لایێ بەڕێزان “بسام شوکت” و “کارزان اسماعيل” ڤەگێرێن تاقیگەهێن پزیشکی ل زانکۆیێ هاتە پێشکێشکرن بۆ پشکدارێن خولا پێنجێ یا پیداگۆجی. تێدا ب تێروتەسەلی باس ل بنەمایێن ڤێراگەهشتنێن دەستپێکی، ڕێکارێن بلەز بۆ رزگارکرنا ژیانا نەخۆشان، و چەوانیا سەرەدەریکرنێ دگەل بارودۆخێن نەئارام هاتە کرن ژ بۆ پاراستنا ساخلەمیا جڤاکی.

ل سەر راسپاردەیێن بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد)، سەرۆکێ زانکۆیێ، دەزگەهێ زەکاتا زانستی سمینارەکا تایبەت و هۆشیاریێ بۆ شۆفێرێن ڤەگۆهاستنا قوتابیان رێکخست. ئارمانجا سەرەکی یا ئەڤێ سمینارێ بهێزکرنا شیانێن شۆفێران بوو بۆ بەرهنگاربوونا فشارێن دەروونی ل دەمێ کارى و زالبوون ل سەر تۆرەبوونێ، هاتنە پێشکێشکرن ژلایێ هەردوو ماموستایان (م.اراز عادل صالح) و (م.سناء کریم مصطفى).

د سمینارێ دا جەخت ل سەر چەندین تەوەرێن گرنگ هاتە کرن، ژ وان:

١. شێوازێن دروست یێن سەرەدەریکرنێ دگەل ڕەفتار و ناخێ قوتابیان.

٢. ڕێکارێن کونترۆلکرنا تووڕەبوونێ ل دەمێن كارى، و چارەسەرکرنا ئاریشەیێن نەچاڤەڕێکری.

٣. بەشداربوویان ئامۆژگاری وەرگرتن دەربارەی گرنگیا ڕاگرتنا ئارامیا دەروونی، چونکە شۆفێر نوێنەرایەتیا مالباتێن قوتابیان دکەن د پاراستنا گیان و سەلامەتیا وان.