لە بەرواری ١٨ ی ٥ لەکۆلێژی قەڵای زانکۆیی بەهەماهەنگی زانکۆی ئەربیلی نێو دەوڵەتی و هاوکاری ڕێکخراوی زەکاتی زانست و بەئامادەبوونی دکتۆر نەوزاد باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایان وفێرخوازان و میوانان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کۆڕبەندی زەکاتی زانست بەڕێوەچوو لەکۆلێژە زانکۆییەکەمان بەڕێوەچو تیایدا بەناوی کۆلێژی قەڵا و زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی وتەی بەخێرهاتن و باسکردنی ژماریەک چالاکی لەلایەن د. ئامانج ڕاگری کۆلێژی قەڵا خوێنرانەوە.
دواتر لەلایەن بەڕێز د.نوزاد باجگر تیشک خرایە سەر ڕۆل و ئامانجەکانی ڕێکخراوی زەکاتی زانست بەشێوەیەکی گشتی تەوەرەکانی هەڵمەتی زەکاتی زانستی و خۆبەخشی بەشێوەیەکی تایبەت.
دواتر لەلایەن د.نوزاد باجگر بەشێک لەمۆستایانی کۆلێژی قەڵا و زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی خەڵات کران.