گواستنەوەی و ئاڵوگۆڕکردنی داتا

لە سەردەمی ئەمڕۆدا کە بە سەردەمی زانیاری ناودەبرێت، داتا بووەتە یەکێک لە گرنگترین سامانەکانی جیهان. هەموو ڕۆژێک ملیۆنان گیگابایت زانیاری نوێ دروست دەبن و پێویستمان بە سیستم و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو هەیە بۆ هەڵگرتن، بەڕێوەبردن و ئاڵوگۆڕکردنی ئەم زانیاریانە. ئەم بابەتە روونکردنەوەیەکی تەواوە لەسەر گرنگی و ڕێکارەکانی کارکردن لەگەڵ داتا لە تەکنەلۆژیای نوێدا.
تێگەیشتن لە چەمکی داتا
داتا چییە؟
داتا بریتییە لە کۆمەڵێک زانیاری خاو کە لە شێوەی ژمارە، وشە، وێنە، دەنگ، یان ڤیدیۆدا هەڵگیراوە. ئەم زانیاریانە دەتوانن گۆڕاو یان ناگۆڕاو بن و پێویستیان بە پروسێسکردن هەیە تا بێنە سوود.
جۆرەکانی داتا
داتای ساختاری (Structured Data):

داتایەکی ڕێکوپێکە کە لە خشتە و کۆڵومدا ڕێکخراوە
نموونە: بنکەی داتای کڕیارەکان، ناوەندی زانیاری کارمەندان

داتای نا-ساختاری (Unstructured Data):

داتایەک کە شێوازێکی دیاریکراوی نییە
نموونە: دەقی ئازاد، وێنە، ڤیدیۆ، پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیا

داتای نیمچە-ساختاری (Semi-structured Data):

تێکەڵەیەک لە هەردووکیان
نموونە: فایلەکانی JSON, XML

تەکنەلۆژیاکانی هەڵگرتنی داتا
بنکەی داتای نەریتی (Traditional Databases)
بنکەی داتای پەیوەندیدار (Relational Databases):

بەکارهێنانی خشتەکان بۆ هەڵگرتنی زانیاری
زمانی SQL بۆ گەڕان و بەڕێوەبردن
نموونە: MySQL, PostgreSQL, Oracle

سوودەکانی:

ڕاستی و پارەزگاری زانیاری
سادەیی لە بەکارهێنان
پشتگیری کۆمەڵگای پێشکەوتوو

بنکەی داتای نا-پەیوەندیدار (NoSQL Databases)
جۆرەکانی NoSQL:

Document-based: MongoDB, CouchDB
Key-Value: Redis, DynamoDB
Column-family: Cassandra, HBase
Graph: Neo4j, Amazon Neptune

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 ئەحمەد حەسەن مامە ئەحمەد حەسەن مامە 1 85

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ / ٤ / ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێکی هاوبەشیان لەسەر ژیریی دەستکرد ساز کرد.

لە چالاکییەکی زانستیی هاوبەشدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی “ژیریی دەستکرد لە خوێندنی باڵادا: دەرفەتێکی شۆڕشگێڕانە یان مەترسییەکی زانستی؟” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا، م. باسۆز تۆفیق ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری پانێڵەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی بابەتەکە و ئامانجی کۆبوونەوەی پسپۆڕانی جیاواز بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەسەر ئایندەی خوێندنی باڵا.

لە تەوەری یەکەمی پانێڵەکەدا، م. شێرکۆ حەمەلاو مراد وەک پسپۆڕی بواری ئینفۆرماتیک و ژیریی دەستکرد، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان ژیریی دەستکرد و چۆنیەتیی بەکارهێنانی لە بواری خوێندن لە ناو پۆڵدا، و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ خزمەتی توێژینەوەی زانستی و باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی بەکاربهێنرێت. پاشان پ.ی.د. فریاد خالد محەمەد، وەک پسپۆڕی ئەندازیاریی سۆفتوێر، باسەکەی تەرخان کرد بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنە تەکنیکییەکانی ژیریی دەستکرد و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی کە لە سیستەمی فێربووندا دروستی دەکات. لە کۆتایی پانێڵەکەدا، م. ئەحمەد ڕەمەزان ڕەشید، وەک پسپۆڕی بواری Machine Learning (فێربوونی ئامێر)، جەختی لەسەر گرنگیی هۆشیاری لە بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا کردەوە. وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان پانێڵیستەکان و ئامادەبووان کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بە هاوکاریی بەشی زانستی کۆمپیوتەر، وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی “هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی” بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبرد. ئامانجی ئەم چالاکییە، بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتنی خوێندکاران بوو دەربارەی ئاستەنگەکانی ئاسایشی دیجیتاڵی و پێشخستنی ممارەسە سەلامەتەکان لە جیهانی ئۆنلایندا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن هەر یەک لە بەڕێزان: م. ی. شێرکۆ حەمەلاو لە زانکۆی جیهان-سلێمانی و م. ی. سنوور جەمال لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکرا. ئامادەکاران تیشکیان خستە سەر هەڕەشە باوەکانی جیهانی ئەلیکترۆنی وەک: فیشینگ (Phishing)، بەرنامە زیانبەخشەکان و ئەندازیاریی کۆمەڵایەتی، هاوکات باسیان لە ستراتیژییە کردارییەکان کرد بۆ پاراستنی زانیارییەکان و بەڕێوەبردنی بەهێزی وشەی نهێنی.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم دانیشتنە، شێوازە کارلێککارانەکەی بوو، کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ، نموونەی واقیعی و چالاکیی بنەمادار بە سیناریۆی جیاوازی لەخۆگرتبوو. بەشداربووان چالاکانە لەگەڵ پێشکەشکاران ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد، ئەمەش وایکرد وۆرکشۆپەکە هەم زانیاریبەخش و هەم کاریگەر بێت.
چالاکییەکە بە پێزانین بۆ پێشکەشکاران و دووپاتکردنەوەی پابەندیی بەردەوامی سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی (CDC) بۆ ڕێکخستنی دەستپێشخەریی زیاتر، کە هۆشیاریی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەنێو خوێندکاراندا بەهێزتر دەکات، کۆتایی هات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان- سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠٢٦ بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (Step Iraq)، خولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر کردەوە. خولەکە بە مەبەستی فێرکردنی خوێندکاران بوو لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی (CV) بە شێوازێکی ئەکادیمی و پڕۆفیشناڵ، هەروەها ڕاهێنانیان پێ کرا لەسەر چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار و زیادکردنی هەلی بەدەستهێنانی پیشە لە داهاتوودا.