رێوره‌سمێن ب دوماهى هاتنا خۆلا بێ به‌رامبه‌ر رێك و ئامرازێن فێربوونا زمانێ ئنگلیزى ل قه‌زا ئاكرێ

ل رێكه‌فتى (7/8/2025) ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى یێ زانكویا جیهان-دهۆك ب هه‌ماهه‌نگى دگه‌ل په‌یمانگه‌ها كالیفورنیا یا فێركرنا زمانان ل قه‌زا ئاكرێ، خۆلا رێك و ئامرازێن فێربوونا زمانێ ئنگلیزى ل قه‌زا ئاكرێ ب دوماهى ئینا، ب پشكداریا 39 پشكداران ژ هه‌ردوو ره‌گه‌زان، كو بۆ ماوێ حه‌فتیه‌كێ یا به‌رده‌وام بوو.

ده‌ستپێشخه‌ریا ئه‌نجامدانا چالاكیێن ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى ڤه‌دگه‌ریت بۆ پشته‌ڤانیا به‌رده‌وام یا به‌رێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سه‌رۆكێ زانكویێ، د چارچووڤێ پێشڤه‌برنا كارێ خۆبه‌خشى و خزمه‌تكرنا جڤاكى، و بهێزكرنا هۆشیارى و ره‌وشه‌نبیریا گشتى یا ته‌خا گه‌نجان.

خۆل ژلایێ ماموستا (م.محمد فیصل حبیب) ماموستایێ به‌شێ په‌روه‌ردا گشتى ل زانكویا جیهان-دهۆك، و به‌رێز (م.محمد حسین محمد) رێڤه‌به‌رێ په‌یمانگه‌ها كالیفۆرنیا یا فێركرنا زمانان هاته‌ پێشكێشكرن، و گرنگى ب هه‌ردوو لایه‌نێن تیورى و پراكتیكى هاته‌ دان.

ل دوماهیێ پشكداران خواست كو ئه‌ڤ جوره‌ خۆله‌ د به‌رده‌وام بن، و زێده‌تر ده‌م بهێته‌ دان بۆ پێگه‌هاندن و پێشڤه‌برنا شیانێن وان یێن پیشه‌یى، و زانستى.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 محەمەد فيصل حەبيب محەمەد فيصل حەبيب 7 90
2 هەژار عەلی فەتاح هەژار عەلی فەتاح 1 80

بەبۆنەی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26-11-2025 بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مەولود) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سیمینارێكیان دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە قوتابخانەی (شارستانی كچان) ئەنجام دا.

مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان، لەلایەن مامۆستا (ڕووناك یەعقووب) بەڕێوەبەری قوتابخانەكە پێشوازییان لێكرا و، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو دەستپێشخەرییەی بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی جیهان-هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاكییە  كە مەبەست لێی هۆشیاركردنەوەی قوتابیانە سەبارەت بەو پرسە گرنگە.

لە سەرەتای سیمینارەكەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار (دڵان ئیسماعیل) تیشكی خستە سەر چالاكییەكانی هەڵمەتی شانزە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و چەند زانیارییەكی گرنگی لەوبارەیەوە خستەڕوو. پاشان فێرخوازی قۆناغی سێهەم (لەیار ئازاد) باسی لە توندوتیژیی ئەلیكترۆنی كرد كە بەرامبەر بە ئافرەتان ئەنجام دەدرێت. دواتر فێرخواز (ژیلیا حاتەم) لە قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن، تیشكی خستە سەر ڕێگەكانی خۆپاراستن لە هێرشە ئەلیكترۆنییەكان كە سەرەنجام توندوتیژیی لێ دەكەوێتەوە. لە كۆتایی سیمینارەكەشدا، فێرخوازی قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندن (نەجوا ڕەشید) باسی لە هێڵە گەرمەكانی پەیوەندیی كرد كە ئافرەتان دەتوانن لەكاتی ڕووبەڕوونەوەی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی هانایان بۆ ببەن.

لەكۆتایی چالاكییەكەدا، مامۆستا ڕووناك یەعقوب بەڕێوەبەری قوتابخانەی شارستانی كچان سوپاسی ئاڕاستەی مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان كرد لە بەرامبەر هەوڵ و بەشداریكردنیان لە هەڵمەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان.

لە درێژەی چالاكییەكانیدا بەبۆنەی هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26-11-2025 بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دڵان ئیسماعیل مەولود) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن هەستان بە ئەنجامدانی چالاكییەكی هۆشیاری لەنێو بازاڕی میللی گەڕەكی نەورۆز.

چالاكییەكە بە بەشداریی بەشێك لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەبۆنەی  هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێوەچوو،  بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێك بڵاوكراوەی هۆشیارییان لەنێو بازاڕی میللی گەڕەكی نەورۆز لە شاری هەولێر دابەشكرد، ناوەڕۆكی بڵاوكراوەكان تەرخان كرابوون بۆ تیشك خستنەسەر ناسینەوەی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی و شێوازەكانی، هاوكات ڕێگەكانی خۆپاراستن و ڕووبەڕووبوونەوەی  توندوتیژیی ئەلیكترۆنی تێدا خراوەتەڕوو.

بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر وەك ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی، چالاكانە بەشداریی دەكات لە هەڵمەتەكانی هۆشیارییدا و، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێگای جۆراوجۆری گەیاندنی پەیامی هۆشیاریی لەڕێگەی ئامڕازە جیاوازەكانی ڕاگەیاندنەوە دەگرێتە بەر.

زانکۆی جیهان-سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ پەروەردەی شارباژێڕ خولێێکی پێداگۆجی بۆ گروپێك لە مامۆستایانی پەرروەردەکە کردەوە، خولەکە لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە، ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.

زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەی، ئەم چالاکیش هەر لەو چوارچێوەیەکدا ڕێکخراوە.