‎خوله‌كا ڤێراگه‌هشتنێن ده‌ستپێكى ل رێڤه‌به‌ریا به‌رهنگاربوونا تۆند و تیژى دژى ئافره‌تان و خێزانێ

ل دویف راسپاردێن به‌رێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سه‌رۆكێ زانكویا جيهان-دهوك، د چارچووڤێ هه‌ولێن به‌رده‌وام یێن خزمه‌تكرنا جڤاكى دا، ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى خۆله‌كا راهێنانێ یا “ڤێراگه‌هشتنێن ده‌ستپێكى” ڤه‌كر ل رێكه‌فتى (6/8/2025) بۆ فه‌رمانبه‌رێن رێڤه‌به‌ریا به‌رهنگاربوونا تۆند و تیژى دژى ئافره‌تان و خێزانێ ل پارێزگه‌ها دهۆكێ .

خۆل ژلایێ خانم (د.لیلى محمدصالح) راگرا كۆلیژا په‌رستارى هاته‌ پێشكێشكرن، ب هاریكاریا به‌رێز (كارزان اسماعیل) ڤه‌گێرێ تاقیگه‌هێن پزیشكى، چه‌ندین ته‌وه‌رێن گرنگ یێن تیورى و پراكتیكى ل دۆر سه‌ره‌ده‌ریكرن دگه‌ل رویدان و بویه‌رێن نه‌چاڤه‌رێكرى.

هه‌روه‌سا ژ ته‌وه‌رێن دى یێن خۆلێ: بنه‌مایێن ڤێراگه‌هشتنێن ده‌ستپێكى، ڤه‌ژاندنا دلى و سهان (CPR)، كۆنترۆلكرنا خوینه‌ربوونێ، سه‌ره‌ده‌ریكرن دگه‌ل شكه‌ستن و سۆتنان، بێهنته‌نگى وئاگه‌هـ ژ خۆ نه‌بوون، لێدانێن كاره‌بێ، و ده‌رئه‌نجامێن بلندبوونا پلێن گه‌رمێ، ب مه‌ره‌ما وێ چه‌ندێ پشكدارێن خۆلێ شیان و هۆشیاریا رزگاكرنا كه‌سانێن پێتڤى هه‌بیت.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 كارزان ئسماعيل محەمەد صادق كارزان ئسماعيل محەمەد صادق 2 85

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.