کە ڕێگایەکی چارەسەری دەرونییە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین چارەسەری کەسێکی پێبکەین کە لە بارودۆخێکی تایبەتی دەروونیدایە یاخود نەخۆشییەکی دەروونی هەیە، هەروەها باسمان لە مێژووی بەکارهێنانی ئەم ڕێگا چارەسەریە کرد کە چۆن پزیشک و شارەزایانی بواری موزیک بیریان لە بەکارهێنانی ئەم ڕێگای چارەسەریە کردۆتەوە، ئاماژەمان بەو ڕێگایانە دا کە دەتوانین ئەم چارەسەرە لە ڕێگەیانەوە بەکاربهێنین، هەروەها ئەو نەخۆشیانەی کە دەتوانین لە ڕێگەی موزیکەوە چارەسەریان بکەین، هەروەها باسمان لەوەش کرد کە ئەم ڕێگایە لە بەشێک لە وڵاتە جیا جیاکان لەناو قوتابخانەکاندا هەیە و بەکار دەهێندرێت و گرنگیی پێدەدرێت، لە کۆتایدا گفتوگۆمان دەربارەی چارەسەرکردن بە موزیک کرد بۆ تووشبوانی ئۆتیزم و باسمان لەوە کرد چۆن بتوانین لە ڕێگەی موزیکەوە بەهرە و توانا شاراوەکانی ئەم کەسانە بدۆزینەوە و گرنگیان پێبدەین، وە بە ژەنینی پارچە موزیکێکی (ئیرک ساتی) کۆتایمان بە سیمینارەکە هێنا.