دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی ئەندازیاری تەلارسازیدا وۆرکشۆپێکی ڕێکخست لە ڕۆژی شەممە (١٦/٨/٢٠٢٥) بە ناونیشانی: (سەلامەتی و تەندروستی لە پرۆژەکانی بیناسازیدا) بۆ ستاف و کارمەندانی کۆمپانیای (سولی هیڵز) لە پرۆژەی (شاری سنەوبەر)، وۆرکشۆپەکە لە دوو تەوەرە پێکهاتبوو، تەوەرەی یەکەم بە ناونیشانی: (سەلامەتی لە پرۆژەکانی بیناسازیدا و ڕێگاکانی کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی مەترسیەکان) لە لایەن بەڕێز (م. دیاری برهان حسین) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆی جیهان-سلێمانیەوە پێشکەش کرا. تەوەرەی دووەم بە ناونیشانی: (فریاگوزاری سەرەتایی لەکاتی حاڵەتە نەخوازراوەکاندا) لە لایەن: بەڕێز (هاوڕێ ساڵح عزیز) پەرستاری فریاکەوتن ڕاهێنەری ڕێگەپێدراوی پزیشکی وخوێندکاری کۆلێژی نەشتەرگەری، لە زانکۆی جیهان-سلێمانیەوە پێشکەش کرا. بەڕێز (پ.ی.د. نوری حمە سعید) بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو، شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیار وفەرمانبەر و کارگەری کۆمپانیای ناوبراو ئامادەبوون، دواتر بڕوانامەی سوپاس وپێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ بەخشرا بە مامۆستایانی چالاکیەکە.