ئەم دێرە درووشمی کەمپینێکی گەورەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهانیی بوو، کە ئەمڕۆ سێشەممە (٤/٢/٢٠٢٥) لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشیی شێرپەنجەدا، قوتابیان وبەخێوکاران و مامۆستایان پێکەوە، لە کۆمەڵێک چالاکیی خۆبەخشانەدا، یادێکی شایستە بە چارەخوازانی ئەو نەخۆشییە نەگریسەیان کردەوە. داهاتی ئەم کەمپینە، کە بریتییبوو لە ئامادەکردنی خواردن لەلایەن قوتابیان و بەخێوکەران ومامۆستایان، و فرۆشتنەوەی، لەگەڵ کۆمەڵێک کەلوپەل و دیاری تایبەت، پێشکەش بە چارەخوازانی نەخۆشخانەی هیوا دەکرێت.
جێگەی باسە دامەزراوەی جیهان هەفتانە و مانگانە لە ژێر چەتری دەزگای “زەکاتی زانست” دا چەندین کار و چالاکیی خۆبەخشی و خێرخوازی ئەنجام دەدات بۆ خزمەتی چین و توێژەرەکانی کۆمەڵگا.