لە چوارچێوەی چالاکییە خۆبەخشییەکانی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان، ڕۆژی چوارشەممە ١١/١١/٢٠٢٦، وانەیەکی پەروەردەیی و دەروونی لەسەر «پەروەردەی تایبەت و سیستەمی تێکەڵکردن» پێشکەش بە مامۆستایانی قوتابخانەی بنەڕەتی شەهید ئارامی کرد.
لەو وانەیەدا، گرنگیی پەروەردەی تایبەت، تێگەیشتن لە پێداویستییە جیاوازەکانی قوتابیان و ڕۆڵی مامۆستایان لە دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو و گشتگیر خراوەتەڕوو.
هیوادارین ئەم چالاکییە سوودبەخش بووبێت و هەنگاوێکی باش بێت بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.








