لە چوارچێوەی چالاکییە خۆبەخشییەکانی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، لە ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٢١/١٠/٢٠٢٦، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان، سیمینارێکی پەروەردەیی بە ناونیشانی «بەها مۆراڵییەکان و ڕەفتاری خوێندکار لە قوتابخانە» بە شێوەی خۆبەخشی پێشکەش بە خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی قوتابخانەی دوا ناوەندی ڕزگاری نموونەیی کرد.
ئامانجی ئەم سیمینارە هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران بوو بەرامبەر بە گرنگیی بەها مۆراڵییەکان، ڕەفتاری دروست لە ژینگەی قوتابخانە، ڕێزگرتن لە مامۆستایان و هاوپۆلەکان، هەروەها پەرەپێدانی هەستی بەرپرسیارێتی و ڕەفتاری ئەرێنی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییە خۆبەخشییەکاندا ئەنجام درا، بە ئامانجی بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کەسایەتیی خوێندکاران و بەهێزکردنی بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان لە ژینگەی قوتابخانە.
هیوادارین ئەم سیمینارە ببێتە هۆی سوودمەندبوونی خوێندکاران و هەنگاوێکی بەسوود بێت بۆ پەرەپێدانی ڕەفتاری دروست و دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر.