یەکەمین پێشەنگای ژیریی دەستکرد و ڕۆبۆت لە پەیمانگەی جیهان لە چوارچێوەی پڕۆژەی زەکاتی زانست

بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر نەوزاد باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، کونسوڵی کۆماری میللی چین و سەرۆکی زانکۆی نێودەوەڵەتی ئەربیل و ڕاگری کۆلیژی تەکنەلۆژیای زانیای زانکۆی سەڵاحەدین و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی و ئیداری، لە ژێر دروشمی زەکاتی زانستیی ئەرکمانە، لە ڕێکەوتی (27/4/2025) یەکەمین پێشەنگای ژیریی دەستکرد و ڕۆبۆت لە پەیمانگەی جیهان، بەڕێوە چوو.

لە پێشانگەکەدا زیاتر لە هەشتا پڕۆژە لە لایەن قوتابیانی شەش زانکۆی حکومیی و ناحکومیی و  حەوت پەیمانگەوە نمایش کران و لە کۆتاییدا سێ پڕۆژە خەڵاتی یەکەم، دووەم و سێهەمیان بەدەست هێنا.
لە بەشێکی پێشانگەکەدا، وتاری بەڕێز د.نەوزاد باجگر و مامۆستا هیوا محەمەد، بەڕێوەبەری پەیمانگەی جیهان پێشکەش کران، هەردووکیان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم پێشانگەیە لەچوارچێوەی پڕۆژەی زەکاتی زانستیی دەزگای زەکاتی زانسییە، هەروەها بە گرنگییەوە پەیمانگەی جیهان و جیهان گروپ لە ژیریی دەستکرد دڕوانێت و ئەم پێشانگەیەش نمونەیەکی ئەم گرنگیدانەیە و بەردەوامیش دەبن لەسەری.
هەر لە پێشانگەکەدا، پانێڵێک بە هاوکاری سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش کرا بە ناونیشانی (داهاووی ژیریی دەستکرد و ژیانی مۆدێرن) و بەهەمانشێوە بەشداربووان بە خۆبەخشی و لەچوارچێوەی زەکاتی زانستیی پانێڵەکەیان پێشکەش کرد.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 ئەحمەد حاجی حەمد شین ئەحمەد حاجی حەمد شین 30 100
2 گولان جاسم عمر گولان جاسم عمر 15 100

لە زانكۆی جیهان – سلێمانی لە مەراسیمێکی شایستەدا، بڕوانامە بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوی چوارەم خولی پێداگۆجی، کە تێیدا (٨٥) مامۆستای وەزارەتی پەروەردە تێیدا بەشداربوون.
خولەكە بە هەماهەنگی لە نێوان دەستەی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكخرابوو، وەئامانجی ئەم خولە، ڕاهێنانی مامۆستایان بوو لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە (پێداگۆجی) و ئامادەكردنیان بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.
لەمەراسیمەکدا بەڕێزان پ. د. ئومید روفیق فتاح، سەرۆکی زانکۆ و پ. ی. د.سادات عەبدللە عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەڕێوەبەر گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشق وڕاهێان، وە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ئامادەبوون، لە کۆتاییدا سوپاس وڕێزلێنان بە مامۆستایانی خولەکە و بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر مامۆستایانی بەشداربوو دابەشکرا.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی میوانداریی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرد. لە دانیشتنەکەدا کە هەریەك لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی پ.د ئومێد رفیق فتاح و بەڕێز قائیمقامی سلێمانی ئاوات محمد غفور و ئەندامانی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی تێیدا ئامادەبوون، باسی هەنگاوە ئایندەییەکان کرا بۆ بە سیستەمیکردنی کار و چالاکییەکانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی.
پێشتر و لەبەر ڕۆشنایی یادداشتێکی لێکتێگەیشتی نێوان زانکۆکە و قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، زانکۆی جیهان-سلێمانی پۆرتاڵی تایبەت و چەندین ئامێر و سێرڤەری بۆ قایمقامیەت دابین کرد. دابینکارییەکانی زانکۆی جیهان- سلێمانی، کاری لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت کە ٤٧ لیژنەن تەواو ئاسان دەکات وهەنگاوێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بە دیجیتاڵکردنی داتاکان.
لە لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی ئامادەیی تەواوی زانکۆی بۆ پاڵپشتیکردنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە ئێستا و داهاتوودا، بە شێوازێك کە ئەرکی سەرشانی لیژنەکان سووکتر بکات و بتوانن خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان بگەیەنن.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، بەڕێز قائیمقامی سلێمانی سوپاسی بێ پایانی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرد و خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز پ.ی.د. نزار عبدالقادر علی لە پای ماندووبوونیان لە دروستکردنی پۆرتاڵی قائیمقامیەت و بە دواداچوون وهەماهەنگیی لەگەڵ تیمە پسپۆڕەکانی قائیمقامیەت، کارێك کە دەچێتە خزمەتی شاری سلێمانی و سەرجەم دانیشتوانی شارەکە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی پ. د. ئومێد رفیق فتاح و بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان – دهۆک پ. د. زێڤان عبدالمحسن أسعد بەشدارییان لە دانیشتنەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی (Digital Universities Arab World 2025) کرد، کە لە شانشینی عومان لە ١٦ تا ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆنفرانسە لەلایەن دامەزراوەی تایمزی بەریتانی (Times Higher Education) بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە و داهێنان لە شانشینی عومان و لە زانکۆی (الجامعة العربية المفتوحة )سازدرابوو.

چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەم بە ئامادەبوونی زیاتر لە (٣٠٠) سەرکردەی خوێندنی باڵای لە جیهاندا بەڕێوەچوو، لەوانە سەرۆکی زانکۆکان، ڕاگری کۆلێژەکان، بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی توێژینەوە، و شارەزایانی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی، جگە لە زیاتر لە (٧٠) وتاربێژی پسپۆڕ کە باس لە بابەتەکانی زیرەکی دەستکرد، فێربوونی تێکەڵاو، و حوکمڕانی دیجیتاڵی زانکۆیی دەکەن. بەشداریکردنی سەرۆکی زانکۆ لەم بۆنەیەدا بەڵگەیە لەسەر گرنگیپێدانی زانکۆ بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان لە بواری خوێندنی باڵادا، و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی ئەکادیمی زانکۆیە لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی، هەروەها بنیاتنانی پردی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە پێشەنگەکان لە بواری فێربوونی دیجیتاڵیدا.