له ڕێكه‌وتی(10/9/2026) وبه دروشمی زه‌كاتی زانست ئه‌ركمانه، ده‌زگای زه‌كاتی زانست به هه‌ماهه‌نگی په‌یمانكای جیهان هه‌ولێر، هه‌ستا به‌ڕێكخستنی سیمیناریك بۆ پرۆفیسۆر دكتور (كریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی) له ژێر ناونیشانی( دروستكردنی په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ له نێوان مامۆستا وفێرخوازدا) له هوڵی په‌یمانگای جیهان بۆ مامۆستایان وفێرخوازانی په‌یمانگه، به ئاماده‌بونی به‌رێز(د.علی كریم الزامن) به‌ڕێوه‌به‌ری كاگێڕی ده‌زگای زه‌كاتی زانست ،وبه‌رێز(م.هیوا محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای جیهان، كه تێیدا به‌ڕێزیان باسیان له رۆڵی مامۆستا كرد وچۆنیه‌تی مامڵه كردن له گه‌ڵ فێرخوازاندا، وله كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ده‌رگای پرسیار وه‌ڵام بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه.















