فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ هەڵمەتێکی فراوانى هۆشیارییان لەبارەى نەخۆشی زەهایمەر بەڕێوەبرد

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی زەهایمەر ، کە ساڵانە لە (٢١ی ئەیلوول)دا بەڕێوەدەچێت، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی بەرفراوانیان لە سەنتەرى شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین بڵاوکراوە و ماتریالی زانیارییان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکرد. ئەم بڵاوکراوانە تیشکیان خستە سەر پێناسەیەکی وردی نەخۆشیی زەهایمەر، دیارترین نیشانەکانی لە قۆناغە جیاوازەکانیدا و هەنگاوە پراکتیکییەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشى لە بیرچونەوە (زەهایمەر) لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروستەوە، وەک چالاکیی جەستەیی و ڕۆحی، جگە لەمانە؛ فێرخوازان ئامۆژگاریی کردارییان پێشکەش بە هاوڵاتیان و ڕێبواران و کاسبکار و دوکانداران کرد سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان کە تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی دابینکردنی پشتیوانیی دەروونی و سۆزداری بۆیان، بەتایبەتی لەبەر ئەو گۆڕانکارییە دەروونی و هەڵسوکەوتییانەی کە نەخۆشییەکە دروستی دەکات.

هەر لە چوارچێوەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازان جەختیان لە گرنگیدانى پێویستیی بە دەستنیشانکردنی پێشوەختەى نەخۆشییەکە و سەردانیکردنی پزیشکانی پسپۆڕ لە کاتی گونجاودا کردەوە، چونکە دەستنیشانکردنی پێش وەختە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دواخستنی پێشکەوتنی نیشانەکان و باشترکردنی کوالێتیی ژیانی نەخۆش هەبێت. وەک ئەوەى فێرخوازان باسیان لێوەکرد نیشانەکانی لەبیرچوونەوەی بریتین لە، دروستبوونى کێشە بۆ زمان، تێکچوونی توانای بڕیاردان، گۆڕانکاری لە کەسایەتیدا، هاوکات باسکردنی قۆناغە جیاوازەکانی نەخۆشییەکە (سەرەتا، مامناوەند و کۆتایی) و تایبەتمەندییەکانی هەر قۆناغێک، بۆ ئەوەش جەختیان لەسەر ڕۆڵی ژیانی تەندروست، وەک وەرزشکردنی بەردەوام، خۆراکی هاوسەنگ (بەتایبەتی خۆراکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسیدەکان)، چالاکیی مێشک (وەک خوێندنەوە و یارییە فیکرییەکان) و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی دیکە (وەک شەکرە و پەستانی خوێن) کردەوە.

لە کۆتاییدا، فێرخوازان بە گرنگیەوە باسیان لە ڕۆڵی بنەڕەتیی کۆمەڵگە لە پێشکەشکردنی هاوکاری و کەمکردنەوەی ئەو گڵۆڵە کۆمەڵایەتییە کردەوە، کە هەندێک جار بە نەخۆشییەکەوە دەبەسترێتەوە. ئەم هەڵمەتە زانستی-کۆمەڵایەتییە ڕۆڵێکى گرنگى لە بەرزکردنەوەی کەلتووری تەندروستی و چەسپاندنی بەهاکانی چاودێری، هاوسۆزی،و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لەناو تاک و خێزان و تەواوی کۆمەڵگەدا دەبێت

نەخۆشیی زەهایمەر (Alzheimer’s Disease) یەکێکە لە دیارترین جۆرەکانی خەڵەفان (Dementia) و نەخۆشییەکی دەماریی تێکچووی درێژخایەنە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر فەرمانی مێشک دادەنێت، بەتایبەتی لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت. بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە دەست خەڵەفانەوە دەناڵێنن، و زەهایمەر نزیکەی 60-70%ی ئەم حاڵەتانە پێکدەهێنێت.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

له‌ ڕێكه‌وتی(10/9/2026) وبه‌ دروشمی زه‌كاتی زانست ئه‌ركمانه‌، ده‌زگای زه‌كاتی زانست به‌ هه‌ماهه‌نگی په‌یمانكای جیهان هه‌ولێر، هه‌ستا به‌ڕێكخستنی سیمیناریك بۆ پرۆفیسۆر دكتور (كریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی) له‌ ژێر ناونیشانی( دروستكردنی په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ له‌ نێوان مامۆستا وفێرخوازدا) له‌ هوڵی په‌یمانگای جیهان بۆ مامۆستایان وفێرخوازانی په‌یمانگه‌، به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز(د.علی كریم الزامن) به‌ڕێوه‌به‌ری كاگێڕی ده‌زگای زه‌كاتی زانست ،وبه‌رێز(م.هیوا محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای جیهان، كه‌ تێیدا به‌ڕێزیان باسیان له‌ رۆڵی مامۆستا كرد وچۆنیه‌تی مامڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ فێرخوازاندا، وله‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ده‌رگای پرسیار وه‌ڵام بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌.

ل ڕێکەفتی ٢٧ی حوزەیرانا ٢٠٢٦ێ، د ڕێورەسمەکێ ئەکادیمی دا ب ئامادەبوونا سەرۆکا بەشیَ شيكاريا نةخوَشيان و سەرجەم مامۆستایان، دوماهی ب خولا زەکاتا زانستی هات ئەوا ل ژێر ناڤ ونیشانێ (Foundation of Microbiology) هاتبوو ڕێکخستن ژلایێ مامۆستایان (م.هـ. هوزان قاسم) و (م.هـ. شێروان حسین).

د ڕێورەسمی دا، باوەرنامەیێن پشکداریێ پێشکيَشی بەشداربوویێن خولێ هاتنە کرن. هەروەسا سەروکاتیا بەشی دەستخۆشی ل ڕێکخەرێن خولێ کر و هیڤیا بەردەوامیێ و سەرکەفتنێ بۆ بەشداربوویان خواست د پرۆسەیا فێربوونێ و ثيَشظةبرنا شیانێن وان یێن پراکتیکی دا.

ل بەردەوامیا چالاکیێن خۆلا تەکنۆلۆجیا و زیرەکیا دەستکرد، و د چارچۆڤێ خزمەتێن خۆبەخشانە یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل ڕێکەفتی 9/8/2026 وانەیەک ژ لایێ بەڕێز (م. بلال حکمت رشید) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر گرنگیا تەکنۆلۆجیا و ژیرییا دەستکرد و کارتێکرنا وێ ل سەر کارێن جۆراوجۆر، ب مەرەما پێگەهاندن و بلندکرنا شیانێن پشکدارێن خولێ ژ فەرمانبەرێن ناڤەندا خانی یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ.