بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزمونى وڵاتى چین؛ زانکۆى جیهان-هەولێر ژمارەیەک مامۆستا و ستافى کارگێڕى ڕەوانەى ئەو وڵاتە دەکات

لە هەنگاوێکى نوێدا و، لە چوارچێوەى پرۆگرامى باڵیۆزخانەى کۆمارى میللى چین لە عێراق بۆ ناساندنى ئاستى پێشکەوتنى وڵاتەکەى بە وڵاتانى تازە گەشەسەندو و، لە بەر ڕۆشنایی لێتێگەیشتنى نێوان زانکۆ و دامەزراوە زانستى و پەروەردەییەکانى گروپى کۆمپانیاکانى جیهان و کونسڵگەرى کۆمارى میللى چین لە هەرێمى کوردستان، لە ماوەى ڕابردودا سێ شاندى زانکۆ و پەیمانگەکانى جیهان ڕەوانەى کۆمارى میللى چین کران و، واش بڕیارە ئەم پڕۆسەیە لە داهاتودا بەردەوام بێ.

شاندکراوانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە پێکهاتبوون لە مامۆستا و ستافى کارگێڕى و ژمێریارى و بەڕێوەبردن بەشداریی پێکهاتەیەکی سەرەکی ئەم هەنگاوە نوێین، هەربۆیە لەماوەى مانەوەیان لەو وڵاتە شاندەکان چالاکانە بەشدارییان لە کۆنفڕانس و وۆرک شۆپ و پرۆگرامی ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی زانستی و چەندین خولی ڕاهێنانى تایبەتمەنددا کردووە ،کە لەلایەن زانکۆ و دامەزراوە زانستییە دیارەکانی چینەوە ڕێکخراون، لە میانەى خولەکاندا جەخت لەسەر ستراتیژییەکانی سەرکەوتن لە پەروەردە و توێژینەوە و پەرەپێدانی نیشتمانی کراوەتەوە، هەروەک تیشک خراوەتە سەر پەرەسەندنی خێرای چین بوو و ڕێگاکانی بەدەستهێنانی پێشکەوتن لە بوارە جیاوازەکانی وەک زانست، تەکنەلۆژیا، پەروەردە و بونیاتنانى ژێرخانی وڵاتەکە، ئەوەش وایکرد مامۆستا و ستافى زانستى و کارمەندانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە نزیکەوە ئاشنای ئاستى پێشکەوتنى ئەو وڵاتە و چیرۆکەکانى سەرکەوتنى ئەو وڵاتە  ببن، جگە لەوەش ڕێگەکانى سەرکەوتن و چۆنیەتى گەیشتن لە قۆناغەکانى پەرەپێدان لە بوارە جیاوازەکان لە وڵاتانى تازە گەشەسەندوە تەوەرێکى دیکەى ناوەڕۆکى چالاکیەکان بوون.

دواى تەواوکردنى خولەکان مامۆستا و ستافى زانستى و کارمەندانى زانکۆى جیهان-هەولێر جگە لەوەى درعى زانکۆیان پێشکەش بە لێپرسراوانى دامەزراوە جیاکانى کۆمارى میللى چین کران، لەهەمان کاتدا بڕوانامەى بەشاریکردنى خولیان پێشکەش کرا. لە پەراوێزى سەردانەکەشیاندا، مامۆستا و ستافى زانستى و کارمەندانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى چەندین دامەزراوەى جیایان کرد و لە نزیکەوە ئاشناى ئاستى پێشکەوتنى ئەو وڵاتە بوون، جگە لەوەش سەردانى چەندین ناوچەى شوێنەوارى و مێژوویى و کەلتوریان کرد. ئەم بەشدارییە فرەلایەنیەى زانکۆى جیهان-هەولێر نەک هەر دەبێتە هۆکارێک بۆ بەرزکردنەوەى توانای ئەکادیمی و پیشەیی، بەڵکو بناغەیەکی گرنگ بۆ پەیوەندى ئەکادیمی درێژخایەن و هاوبەشی نێوان دامەزراوەکانی چین و زانکۆى جیهان-هەولێر فروانتر  دەکات.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

لە چوارچێوەی چالاکییە خۆبەخشییەکانی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان ـ سلێمانی، لە ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٢١/١٠/٢٠٢٦، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان، سیمینارێکی پەروەردەیی بە ناونیشانی «بەها مۆراڵییەکان و ڕەفتاری خوێندکار لە قوتابخانە» بە شێوەی خۆبەخشی پێشکەش بە خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی قوتابخانەی دوا ناوەندی ڕزگاری نموونەیی کرد.

ئامانجی ئەم سیمینارە هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران بوو بەرامبەر بە گرنگیی بەها مۆراڵییەکان، ڕەفتاری دروست لە ژینگەی قوتابخانە، ڕێزگرتن لە مامۆستایان و هاوپۆلەکان، هەروەها پەرەپێدانی هەستی بەرپرسیارێتی و ڕەفتاری ئەرێنی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییە خۆبەخشییەکاندا ئەنجام درا، بە ئامانجی بەشداری‌کردن لە پەرەپێدانی کەسایەتیی خوێندکاران و بەهێزکردنی بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکان لە ژینگەی قوتابخانە.

هیوادارین ئەم سیمینارە ببێتە هۆی سوودمەندبوونی خوێندکاران و هەنگاوێکی بەسوود بێت بۆ پەرەپێدانی ڕەفتاری دروست و دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر.

لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠٢٥، لە هۆڵی(VIP)ی زانکۆی جیهان – هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى ئه‌ندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك لە میانەى چالاکیەکدا پەرەپێدانى ڕۆبۆتێکى نمایش کرد.

ئەو ڕۆبۆتە، کە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر (عادل حسێن) پەرەپێدراوە، لە میانەى نمایشکردنیدا باسى لە تایبەتمەندییەکانى ڕۆبۆتەکە کرد و وتى: ڕۆبۆتەکە پشت بە تەکنەلۆژیاکانی زیرەکیی دەستکرد دەبەستێت و، توانای کارلێککردنی دەنگی و قسەکردنی بە سێ زمان (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) هەیە. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بەرەو یەکخستنی زیرەکیی دەستکرد لە کارپێکردنە پەروەردەیی و خزمەتگوزارییەکاندا.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو مامۆستایەى بەشى ئه‌ندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك ڕوونکردنەوەیەکى وردى لەبارەى قۆناغە پرۆگرامسازی و تەکنیکییەکانی پڕۆژەکەی پێشکەشکرد، هەروەها باسى لە میکانیزمی ڕاهێنانی مۆدێلی زمانەوانیی ڕۆبۆتەکە بۆ ناسینەوەی دەنگەکان، تێگەیشتن لە فەرمانەکان و جێبەجێکردنی وەڵامە گونجاوەکان کرد و جەختی لە گرنگیی ئەم داهێنانە کردەوە وەک چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ چەندین کێشە لە کارە کردارییەکاندا.

لەلایەکى دیکەوە هەر لە هەمان ڕۆژدا، (نەجۆ نەهرۆ) فێرخوازى قۆناغی چوارەمی بەشى ئه‌ندازيارى پرۆگرامسازى و ئينفۆرماتيك بابەتێکى بە ناونیشانی “ئاسایشی سایبەری و ئاستەنگە نوێیەکان لە پاراستنی سیستمە دیجیتاڵییەکان” پێشکەشکرد.

لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (غەسان عیمانوێل) بەڕێوەچوو، فێرخوازەکە بەوردى باسی لە گرنگیی ئاسایشی سایبەری لە سەردەمی دیجیتاڵیدا کرد و، شێوازە دیارەکانی هێرشە ئەلیکترۆنییە باوەکان،و ڕێگاکانی خۆپاراستن لێیان بە بەکارهێنانی نوێترین ئامرازە سۆفتوێر و تەکنەلۆژیا ئەمنییەکان ڕونکردەوە.

گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی یەکشەممە (١٥ی شوباتی ٢٠٢٦)، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی جیهانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (دوعا حەیدەر مستەفا) و بە بەشداری فێرخوازان (یاسمین ئەحمەد، دانیا ئوسامە و نوروڵا فەخری) بەڕێوەچوو، لە میانی سیمینارەکەیاندا، فێرخوازانی زانکۆ بابەتێکی تەکنیکی و وردیان دەربارەی پاراستنی ئاسایشی دیجیتاڵی و چۆنییەتی ناسینەوەی هەوڵەکانی هاککردن و دزەپێکردنی زانیارییەکان لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێشکەش کرد. هەروەها، تیشکیان خستە سەر ئەو مەترسییانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی بەکارهێنەران ببێتەوە و ڕێگاکانى کەمکردنەوەی ئەو مەترسییانە و پاراستنی نهێنییە کەسییەکان بۆ قوتابیان ڕوون کرایەوە. هەر لە سیمینارەکەدا جەختی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دیجیتاڵی و نیشاندانی باشترین پەیڕەوەکان کردەوە بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بە شێوەیەکی ئەرێنی و سوودبەخش ئەم پلاتفۆرمە تەکنەلۆژییانە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاربهێنن.

ئەم چالاکییە کاردانەوەیەکی زۆری لای قوتابیانی قوتابخانەکە دروست کرد و بە پەرۆشییەوە بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد، کە ئەمەش نیشانەی گرنگیی بابەتەکە بوو بۆ ژیانی ڕۆژانەیان. لە پەراوێزی سەردانەکەدا، شاندی فێرخوازانی زانکۆ لەگەڵ هەریەک لە مامۆستایان (نازار عبد الستار عبدالرحمن و شيا عمر محمد) کۆبوونەوە و بیروڕای زانستی و پەروەردەییان دەربارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی توانای قوتابیان ئاڵوگۆڕ کرد.