لە ڕۆژانى (٢٠ تا ٢٢/١/٢٠٢٦) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار خولێکی ڕاهێنانى بەناونیشانى (بنیاتنانی ژینگەیەکی زانکۆیی پاڵپشتیکار و پێگەیاندنی سەرکردە لە ڕێگەی تەندروستی دەروونی)یەوە بەڕێوەبرد، لەو چوارچێوەیەدا چەند بابەتێکىى زانستى پراکتیکى لەلایەن پسپۆڕان و شارەزاییانى بوارەکە پێشکەش کرا.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (21/1/2026) و، لە دووەم ڕۆژی خولەکەدا هەریەک لە مامۆستا فاطمە علی عیادە پسپۆڕ لە بواری دەروونناسی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا وپرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصی حمید السلامی مامۆستا لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چەند بابەتێکیان دەربارەی تەندروستی دەروونی پێشکەشکرد، بۆ ئەم مەبەستەش مامۆستا فاطمە تیشکی خستە سەر گرنگی تەندروستی دەروونی کە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە سەرکەوتنی ئەکادیمی، چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر توانای سەرنج، فێربوون و بەڕێوەبردنی فشار لە ناو فێرخوازان هەیە. هەروەها باسی لە تەندروستی دەروونی باشکرد، کە چۆن دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لە دروستکردنی کەسایەتییەکی هاوسەنگ و توانادار بۆ پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ کۆمەڵگە، ئەمەش بەشدارە لە جێگیری و ئارامی کۆمەڵایەتی. پاشان دکتۆر قصی حمید السلامی بە گرنگیەوە تیشکی خستە سەر پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵ، ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ پشتگیری تەندروستی دەروونی فێرخوازانى زانکۆ، وتیشى ئەم ئامرازانە یارمەتیدەرن لە ناسینەوەی فشارە دەروونییەکان و بەرزکردنەوەی ئاگاداری تەندروستی دەروونی.
لە ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (22/1/2026) و لە سێیەم ڕۆژی خولەکەدا مامۆستا بتول عباس فاضل پسپۆر لە بواری دەروونناسی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا، باسی لە گرنگی پاراستنی تەندروستی دەروونی فێرخوازانی زانکۆ کرد، کە دەکرێت لە ڕێگەی ڕێکخستنی کات و دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی چارەسەربکرێت. پاشانیش پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر یونس صلاحدین محمد مامۆستا لە زانکۆی جیهان-هەولێر، روونکردنەوەی بە فێرخوازان وبەشداربوان دا دەربارەی ئاکارى بەکارهێنانى زیرەکی دەستکرد لە بوارە جیاوازەکان.
بابەتەکانى خولەکە بە شێوەیەکی زانستی و کردارەیی باسکران، ئەوەش بە بەکارهێنانی گفتوگۆ، نموونە ڕاستەقینەکان و ڕاهێنانی کردارەیی، بۆ ئەوەش پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەسەر فێرخوازان و مامۆستایانى بەشداربوو دابەشکرد.








