فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە چالاکیەکى هاوبەشدا رۆژی ئاڵاى کوردستان بەرز رادەگرن

ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی (17/12/2025) فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی مەیپلی تری چالاکییەکی نەتەوەیی بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان ئەنجامدا.

لەم چالاکیەدا، کە فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەچاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود، لەگەڵ پۆڵێک لە ئەندامانی رێکخراوی مەیپل تری هەڵسان بە دابەشکردنی ٨،٠٠٠ ستیکەری نەخشەی کوردستان بە دروشمی ٢+٢=١ بۆ مۆبایل لە شوێنە جیاوازەکانی شاری هەولێر لە ناوچەی قەڵای هەولێر وپارکی سامی عبدالرحمان  وفەرماندەی زێرەڤانی وپەیمانگای پێرس و قوتابخانەی ماجدی. ئەم هەڵمەتەی فێرخوازان بە ئامانجی زیندووکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی وبەرزکرنەوەی هۆشیاری و دروستکردنی رۆحی یەکگرتوو لەنێو کۆمەلگەی کوردیدا.

لە کۆتای چالاکیەکەدا، فێرخوازان بەڵێنیاندا کەوا بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە چونکە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەو وبەهێزکردنی هەستی نەتەوایەتی لە نێو کۆمەلگەکەماندا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 3 90
2 هاوكار قاسم پيرداوود هاوكار قاسم پيرداوود 15 90

فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ بەشدارییان لە کۆنفرانسی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکرەدا کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی ئاشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕێکخرابوو.

چالاکییەکە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢٥، لە هۆتێل ڕادیسۆن لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و، بە وتەی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر دەستی پێ کرد و، تێیدا جەختی لە گرنگیی بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی نەخۆشیی شەکرە و ڕۆڵی ڕۆشنبیری تەندروستی لە سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی لە کۆمەڵگەدا کردەوە.

هاوکات لە چوارچێوەى بەرنامەى کۆنفرانسەکە ژمارەیەک قسەکەری دیار وتەیان پێشکەش کرد؛ لەوانە دکتۆر (عومەر سۆرچی) بابەتێکی دەربارەی گۆڕانکارییە فیسیۆلۆژییەکان لە جەستەی نەخۆشدا بەهۆی شەکرەوە پێشکەش کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی نەخۆش ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها هەریەک لە دکتۆرە (ئیسرا عومەر)، دکتۆرە (شنە بەگزادە) و دکتۆر (نەوشاد نەوزاد) باسیان لە نوێترین پێشهاتەکان لە ئامێرەکانی دەستنیشانکردن، ستراتیژییەکانی خۆپاراستن و چارەسەرە مۆدێرنەکان کرد، کە یارمەتیدەرن بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە و ڕێگریکردن لە لێکەوتەکانی.

لە کۆنفرانسەکەدا، فێرخوازانی بایۆمیدیکاڵ بە شێوەیەکی کارا بەشدارییان لە دانیشتنەکاندا کرد لە ڕێگەی ئاڕاستەکردنی پرسیاری زانستی، هەروەها بەشدارییان لە ڕێکخستنی چالاکییەکەدا کرد. ئەمەش دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆیان تا ئاگاداری دوایین پێشهاتە پزیشکییەکان بن و، ئەزموونی کردەیی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پسپۆڕانی کەرتی تەندروستی پەیدا بکەن.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی زەهایمەر ، کە ساڵانە لە (٢١ی ئەیلوول)دا بەڕێوەدەچێت، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی بەرفراوانیان لە سەنتەرى شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین بڵاوکراوە و ماتریالی زانیارییان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکرد. ئەم بڵاوکراوانە تیشکیان خستە سەر پێناسەیەکی وردی نەخۆشیی زەهایمەر، دیارترین نیشانەکانی لە قۆناغە جیاوازەکانیدا و هەنگاوە پراکتیکییەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشى لە بیرچونەوە (زەهایمەر) لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروستەوە، وەک چالاکیی جەستەیی و ڕۆحی، جگە لەمانە؛ فێرخوازان ئامۆژگاریی کردارییان پێشکەش بە هاوڵاتیان و ڕێبواران و کاسبکار و دوکانداران کرد سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان کە تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی دابینکردنی پشتیوانیی دەروونی و سۆزداری بۆیان، بەتایبەتی لەبەر ئەو گۆڕانکارییە دەروونی و هەڵسوکەوتییانەی کە نەخۆشییەکە دروستی دەکات.

هەر لە چوارچێوەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازان جەختیان لە گرنگیدانى پێویستیی بە دەستنیشانکردنی پێشوەختەى نەخۆشییەکە و سەردانیکردنی پزیشکانی پسپۆڕ لە کاتی گونجاودا کردەوە، چونکە دەستنیشانکردنی پێش وەختە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دواخستنی پێشکەوتنی نیشانەکان و باشترکردنی کوالێتیی ژیانی نەخۆش هەبێت. وەک ئەوەى فێرخوازان باسیان لێوەکرد نیشانەکانی لەبیرچوونەوەی بریتین لە، دروستبوونى کێشە بۆ زمان، تێکچوونی توانای بڕیاردان، گۆڕانکاری لە کەسایەتیدا، هاوکات باسکردنی قۆناغە جیاوازەکانی نەخۆشییەکە (سەرەتا، مامناوەند و کۆتایی) و تایبەتمەندییەکانی هەر قۆناغێک، بۆ ئەوەش جەختیان لەسەر ڕۆڵی ژیانی تەندروست، وەک وەرزشکردنی بەردەوام، خۆراکی هاوسەنگ (بەتایبەتی خۆراکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسیدەکان)، چالاکیی مێشک (وەک خوێندنەوە و یارییە فیکرییەکان) و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی دیکە (وەک شەکرە و پەستانی خوێن) کردەوە.

لە کۆتاییدا، فێرخوازان بە گرنگیەوە باسیان لە ڕۆڵی بنەڕەتیی کۆمەڵگە لە پێشکەشکردنی هاوکاری و کەمکردنەوەی ئەو گڵۆڵە کۆمەڵایەتییە کردەوە، کە هەندێک جار بە نەخۆشییەکەوە دەبەسترێتەوە. ئەم هەڵمەتە زانستی-کۆمەڵایەتییە ڕۆڵێکى گرنگى لە بەرزکردنەوەی کەلتووری تەندروستی و چەسپاندنی بەهاکانی چاودێری، هاوسۆزی،و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لەناو تاک و خێزان و تەواوی کۆمەڵگەدا دەبێت

نەخۆشیی زەهایمەر (Alzheimer’s Disease) یەکێکە لە دیارترین جۆرەکانی خەڵەفان (Dementia) و نەخۆشییەکی دەماریی تێکچووی درێژخایەنە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر فەرمانی مێشک دادەنێت، بەتایبەتی لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت. بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە دەست خەڵەفانەوە دەناڵێنن، و زەهایمەر نزیکەی 60-70%ی ئەم حاڵەتانە پێکدەهێنێت.

فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکال لە زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بەرزڕاگرتنی بۆنە نیشتمانی و ئایینییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە،  ریکەوتى 4ی ئەیلوولی 2025، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) چالاکیەکى تەندروستى و ئاینیان بەرێوەبردز

لە میانەی ئەم چالاکییەدا، فیرخوازان بە گەرمی پێشوازییان لە میوانان و سەردانکەرانی پارکەکە کرد و، شیرینییان پێشکەش کردن وەک هێمایەک بۆ بەشداریکردن لە خۆشییەکانی ئەم بۆنە پیرۆزە. هەروەها، لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەشەکە بە پەرەپێدانی تەندروستی گشتی و باشترکردنی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە، چەندین ئامۆژگاری تەندروستی و ڕێنمایی پزیشکیی بەسوودیان پیشکەش بە سەردانیکەران و ڕێبواران و هاوڵاتیان کرد.

لە بەرامبەردا هاوڵاتیان وسەرانیکەرانى پارکەکە دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد بۆ ڕیکخستنى ئەو چالاکیە و پێشکەشکردنى ڕێنمایی تەندروستى و خزمەت بە هاوڵاتیان.