فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە قوتابخانەیەک باس لە زیانەکانى جگەرکێشان دەکەن

ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى (٦/١٠/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی بارزی ئەهلییان کرد چالاکیەکى  هۆشیاری تەندروستیان بە ناونیشانی “جگەرەکێشان: جۆرەکانی و لێکەوتەکانی” ئەنجامدا.

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (هەوری فاتیح) سەرۆکى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى سەردانى قوتابخانەکەیان کرد، سەرەتا فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن مامۆستا ڕاستى غەفور بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکیدا دەستخۆشى لە فێرخوازان کرد بۆ پەرەپێدانی هاریکاری نێوان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و قوتابخانەکان. پاشان ساڵح شوان فێرخوازانى بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە هۆڵى قوتابخانەکە ناوەڕۆکى بابەتەکەى پێشکەش بە قوتابیان کرد و، تیایدا بە وردى تیشکى خستە سەر جۆرە جیاوازەکانی جگەرەکێشان لەوانە (جگەرە، سیگار، نێرگەلە، تووتنی گەرمکراو (IQOS) و جگەرەی ئەلیکترۆنی (Vape) )، وتیشى هەموو ئەمانە زیاتر لە ٧,٠٠٠ ماددەی کیمیایی ژەهراوییان تێدایە، لەوانە نیکۆتین، قەتران، فۆرمالدەهاید، قورقوشم و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، بۆ ئەوەش بە وردى و زانستى باسى لە زیانەکانی ئەو ماددانە لەسەر  تەندروستی و کۆئەندامی هەناسە و دڵ و خوێنبەرەکان کرد وتى: ئەم ماددانە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجین لە خوێندا، لەناوچوونی خانەکانی سییەکان و دڵ، گۆڕینی کیمیای مێشک، جگە لە دروستکردنی گۆڕانی بۆماوەیی (genetic mutations) کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.

لە بەشێکى دیکەى باسەکەیدا ڕوو لە قوتابیانى قوتابخانەکە، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕونیکردەوە جگەرەی ئەلیکترۆنی جێگرەوەیەکی سەلامەت نییە، چونکە دەبێتە هۆی فشاری ئۆکسێنەر (oxidative stress)  و زیانگەیاندن بە (DNA) و لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگری، لە کۆتاییشدا ئامۆژگاریی کرداریی بۆ وازهێنان لە جۆرە جیاوازەکانى جگەرە پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، گرنگیی گرتنەبەری شێوازێکی ژیانی بێ جگەرەکێشان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی و بایۆکیمیایی خستەڕوو.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 هه‌وری فاتح سامی  الداوودی هه‌وری فاتح سامی الداوودی 2 80

د چارچۆڤێ پڕۆژێ “زەکاتا زانستی” دا، ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى بۆ هێزێن پێشمەرگەی هاتنە ئەنجامدان

ل دویف راسپاردێن بەرێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویا جیهان-دهۆک، و ب مەرەما گرنگیدان ب بەرنامێ هۆشیاری و گەشەپێدانا تەخ و چینێن جودا یێن جڤاکی، د چارچووڤێ پڕۆژێ دەزگایێ (زەکاتا زانستی) یێ زانکۆیێ و ب هەماهەنگی دگەل سەنتەرێ پێشمەرگە یێ ڕەوشەنبیری، ل رۆژا دووشەمبی رێکەفتی ٢٠٢٦/٧/١٣ ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا تایبەت یا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى هاتنە گێڕان بۆ:

ـ یەکا مەیدانى یا پزیشکى (فرقا ٩) یا پێشمەرگەى، کو د هاتە پێشکێشکرن ژ لایێ بەرێز (م. بسام شوکت)ڕاهێنەرێ نیڤدەولەتی و بسپۆرێ بێهۆشکرن و چاڤدێریا چڕ.

ل دۆماهیێ باوەرنامێن بەشداربوونێ هاتنە دابەشکرن، ب ئارمانجا بڵندکرنا ئاستێ زانستی و پزیشکی یێ هێزێن پێشمەرگەیێن قارەمان.

ل ڕۆژا پێنجشەمبی ڕێکەفتی 23/07/2026، د چارچۆڤێ چالاکیێن جۆراوجۆرێن دەزگەهێ “زەکاتا زانستی” دا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، و ل دويف سپاردێن بەڕێز (پ. د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان-دهۆک ژ بۆ گرنگیدان ب ڤی پرۆگرامى و گەهاندنا مفای بۆ هەمی تەخ و چینێن جودایێن جڤاکى، ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ب هەماهەنگی دگەل پەیمانگەها “پێنۆس” یا زمانان گەشتەکا زانستی و هۆشیاری بۆ قوتابیێن پەیمانگەهێ ڕێکئێخست

تەوەرێن سەرەکی یێن گەشتێ
سەرەدانا مەیدانی بۆ تاقیگەهێن پزیشکى

ناساندنا قوتابیان ب کەلوپەل و ئامێرێن نوی یێن پشکنینێ و فێربوونا پرۆسەیێن زانستی ب شێوەیەکێ کرداری

پێشکێشکرنا سمینارەکا هۆشیارییا ساخلەمیێ

پێشکێشکرنا سمینارەکێ ژ لایێ (م. بسام شوکت)، ل سەر بابەتێن گشتی و گرنگ یێن ساخلەمیێ

شرۆڤەکرنا ڕێکارێن خۆپاراستنێ و گرنگیا ساخلەمیا گشتی د ژیانا ڕۆژانە دا

د چارچۆڤێ چالاکییێن دەزگایێ (زەکاتا زانستی) دا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک بۆ هۆشیاری و گەشەپێدانا جڤاکی، ل ڕێکەفتی 24/6/2026 و ب ئامادەبوونا ژمارەکا مامۆستا و فەرمانبەران، سمینارەک ژ لایێ بەڕێز (د. دژوار ئەحمەد) مامۆستایێ بەشێ یاسا، ل دۆر “دیسپلین و لێپرسین د ژینگەها زانکۆیێ دا” هاتە پێشکێشکرن

:تەوەرێن سمینارێ

 ناساندنا تێگەهێ دیسپلینا ئەکادیمی و رەفتار و گرنگیا وێ د ناڤ کەمپا زانکۆیێ دا

 ڕوونکرنا تێگەهێ لێپرسینێ (المساءلة) وەک پێنگاڤەک بۆ پاراستنا دادپەروەری و دڵنیاییا جۆری

 شلوڤەکرنا ڕێنمایی و یاسایێن زانکۆیێ یێن گرێدایی ب ماف و ئەرکێن ستافێ ئەکادیمی