فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە قوتابخانەیەکى نێودەوڵەتى باس لە زیانەکانى ئالوودەبوونی ئەلیكترۆنی دەکەن

بۆ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (عەلی جەلال جەعفەر) لە ڕێكەوتی پێنجشەممە 23-10-2025 سیمینارێكی زانستییان بەناونیشانی (ئالوودەبوونی ئەلیكترۆنی) بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی جیهان-هەولێر ئەنجام دا.

مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا (محمود عماد محمد) بەڕێوەبەری قوتابخانەكە پێشوازییان لێ كرا و تیشكی خستە سەر گرنگیی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكییانە بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی قوتابیان لە مەترسییەكانی ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.

سیمینارەكە لەلایەن هەریەكە لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمى بەشی ڕاگەیاندن (ڕزگار صالح، یوسف ئەحمەد، لەیار ئازا، نێرگز ئەمیر) پێشكەشكرا. لە سەرەتای سیمینارەكەدا، ڕزگار صالح بەشێوەیەكی گشتی تیشكی خستە سەر ئالوودەبوون و جۆرەكانی، چەندین نموونەی جیاوازی لەڕووی پزیشكییەوە خستەڕوو بۆ قوتابیانی ئامادەبوو. پاشان یوسف ئەحمەد باسی لە کاریگەری و مەترسییەکانی ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەكان كرد و تیشكی خستە سەر ئەو لێكەوتە نەرێنییانەی كە لەسەر تەندروستیی دەروونی و تەندروستیی جەستەیی هەیەتی.

لە بەشی سێیەمی سیمینارەكەدا، فێرخواز لەیار ئازا  ئاماژەی بەو ڕێگایانە كرد کە چۆن كەسێك دەستنیشانی بكات و بزانیت ئالوودەی ئامێری ئەلیكترۆنی بووە، ئەوەش بەمەبەستی زوو چارەسەركردنی. لە بەشی كۆتاییشدا، فێرخواز نێرگز ئەمیر  باسی لەو ڕێگا و میكانیزمانە کرد کە قوتابیان دەتوانن بەهۆیانەوە خۆیان بپارێزن و چارەسەری ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بكەن.

لەكۆتاییدا، مامۆستا محمود عماد بەڕێوەبەری قوتابخانەی نێوەدەوڵەتیی جیهان-هەولێر سوپاسی بەشی ڕاگەیاندن و فێرخوازانی كرد بۆ ئەنجامدانی سیمینارەكە، هیوای خواست كە چالاكییە هاوشێوەكانیان بەردەوام بن بۆ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان و پاراستنیان لە مەترسی و زیانەكانی ئالوودەبوون بە ئامێری ئەلیكترۆنی.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80
2 عەلی جەلال جەعفەر عەلی جەلال جەعفەر 2 80

ل سەر ڕاسپاردەیێن بەڕێز (پ.د. زيرفان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیێ بۆ گرنگیدان ب بەرنامێ هۆشیاریێ بۆ چین و توێژێن جودا یێن جڤاکی، و د چارچۆڤەیێ چالاكیێن ڕەوشەنبیری و گەشەپێدانێ یێن “دەزگایێ زەکاتا زانستى، ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، پشکا پەروەردەیا گشتی دوهی ڕێکەوتی 2026/6/22 دانیشتنەکا دیالۆگێ بۆ ژمارەکا قوتابیان پێشکێشکر ژلایێ مامۆستا (سناء كريم مصطفى) ڤە، کو تیشک ئێخستە سەر بابەتێ “پالدەری”.

د سمینارێ دا، باس ل ڤان تەوەران هاتە کرن:
ـ چەوانیا پێشێخستنا پالدەرێ ناڤخۆیی د ناخێ قوتابیان دا.
ـ ڕێکێن زالبوونێ ل سەر ئاستەنگ و فشارێن ڕۆژانە بۆ بەردەوامبوونێ.
ـ بەرەف گەهشتن ب ئارمانجێن ئەکادیمی و کەسایەتیەکا گەشبین.

ل رێکەفتى 22/6/2026، د بەردەوامیا چالاکییێن گەشەپێدان و هۆشیارى و ڕەوشەنبیری یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی دا، سمینارەکا تایبەت ل ژێر ناڤ ونیشانێن (تێگەهشتن ل سەر بەرهنگاربوونا دژەبەکتریان: ئەگەر، ميكانيزم، و خۆپاراستن) هاتە ڕێکخستن، ژ لایێ ڕێزدار (شێروان حسێن دەروێش) سەرۆکێ بەشێ کیمیا ژیانى یا کلینیکی و مایکرۆبایۆلۆجی یا پزیشکى هاتیە پێشکێشکرن.

تەوەرێن سەرەکی یێن سمینارێ:

ـ ناساندن و تێگەهشتنا دروست ل سەر بەرهنگاربوونا هۆکارێن دژەبەکتریان.
ـ دیارکرنا ئەگەر و م میکانیزمێن زانستی یێن دبنە ئەگەرێ پەرەسەندنا ڤێ دیاردێ.
ـ ڕێکێن زانستی و خۆپاراستنێ بۆ کێمکرنا مەترسیێن وێ ل سەر جڤاکی.

ل رێکەفتى 2026/6/22، د چارچۆڤێ چالاکییێن هۆشیارى و رەوشەنبیریا گشتى یێن دەزگایێ (زەکاتا زانستی) ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، سمینارەک هاتە ئەنجامدان ل ژێر ناڤونیشانێ:

“کارکرن د زانکۆیێن تایبەت دا.. ماف، ئەرک و بەرپرسیاریەتیا پیشەیى”، ژ لایێ بەڕێز (پ. هـ. د. ریبر حسین یوسف)، سەرۆک بەشێ یاسا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک.

باس ل سەر ڕەهەندێن یاسایی یێن کارکرنێ د ناڤ کەرتێ خوێندنا بلند دا هاتە کرن. دگەل روونکرن و دەستنیشانکرنا ماف، ئەرک، و بەرپرسیاریەتیێن پیشەیى یێن کو دکەڤنە سەر ملێن کارمەند و مامۆستایان، و چەوانیا رێکخستنا پەیوەندیا کارگێڕی و یاسایی د ناڤبەرا تاک و دەزگایێن ئەکادیمی دا بۆ جێگیرکرنا بنەمایێن رێڤەبرنا دروست.