ئەنجامدانی خوێندنگە لەگەڵ خوێندکاران، نەک دانانی خوێندنگە بەسەر خوێندکاران: چەند ئامرازێکی چاکسازی پەروەردەیی بۆ هاندان و زیادکردنی بەشداری خوێندکاران لە پۆلدا

لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان (AUK) میوانداری کرابوو. لە میانەی کۆنفرانسەکەدا کە سەرنجی ژمارەیەکی بەرچاو لە پەروەردەکارانی هەرێمی کوردستانی ڕاکێشا، د. پەشێو م. نوری وۆرکشۆپێکی چالاکانەی پێشکەش کرد

وۆرکشۆپەکە ڕاستەوخۆ تیشکی خستە سەر تەوەری سەرەکی کۆنفرانسەکە کە بریتی بوو لە پێشخستنی وانەوتنەوە و فێربوون، ئەمەش لە ڕێگەی ناساندنی چوارچێوەیەکی بەهێزی پەیوەندی-تەوەر بۆ پەروەردەکارانی قۆناغی ١-١٢. ئامانجی وۆرکشۆپەکە پڕچەککردنی مامۆستایان و کارگێڕان بوو بە ستراتیژی کرداریی و پشتەستور بە بەڵگەی ئەکادیمی بۆ چونە پشت مۆدێلە تەقلیدییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەفتاری خوێندکاران و لەوێوە بنیادنانی کەشێکی بەشداریپێکەرانەی و پشتبەست بە بنەمان مرۆییەکان. د. پەشێو م. نوری جەختی لەسەر پەیوەندی گرنگی نێوان پۆل و سەلامەتیی دەروونی و سەرکەوتنی ئەکادیمی کردەوە و کردە چاکسازییەکانی وەک ئامرازی سەرەکی بۆ پێداگۆجی خستەڕوو.

لەتەواوی دانیشتنەکە، بەشداربووان تاوتوێی ئەوەیان کرد کە چۆن گۆڕانکارییە سادەکان لە کارلێکی ڕۆژانەدا— بۆ نمونە گۆڕانکاری لە کۆنترۆڵەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندی و لە سزاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە—دەتوانن فێرخوازانی سست بگۆڕن بۆ بەشداربووی چالاک. د. پەشێو م. نوری ڕێنمایی ئامادەبووانی کرد لە چالاکییە کردارییەکاندا، لەوانە بەڕێوەبردنی ‘بازنەی بەسەرکردنەوە’ بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی دەنگ بە هەموو خوێندکارێک دەدرێت، هەروەها بەکارهێنانی ‘پرسیارە چاکسازییەکان’ بۆ بەرپرسیارێتی هاوبەش. وۆرکشۆپەکە جەختی لەسەر دەستپێکردن بە هەنگاوی بچووک و بەڕێوەبردنی ئاسان دەکردەوە کە مامۆستایان بتوانن دەستبەجێ لە پۆلەکانی خۆیاندا بەکاریان بێنن.

دانیشتنەکە دەستخۆشی لێکرا بەهۆی شێوازە کرداریی و گونجاویی لەگەڵ کەلتوور، کە بووە هۆی دروستبوونی گفتوگۆیەکی زیندوو لەنێوان ئامادەبوواندا لەسەر گونجاندنی ئەم ستراتیژیانە بۆ هەردوو کەرتی قوتابخانە حکومی و تایبەتەکانی ناو هەرێمی کوردستان. بەشداریی د. پەشێو م. نوری لەم کۆنفرانسە گرنگەدا جەخت لەسەر پابەندبوونی کەرتی پەروەردەی هەرێم دەکاتەوە بۆ پەیڕەوکردنی میتۆدی داهێنەرانە و قوتابی-تەوەر کە پەرە بە کەرامەیی مرۆڤ و خەمی دوولایەنە و خۆشەویستییەکی هەتاهەتایی بۆ فێربوون دەدەن.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.