لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی سیستەمی وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان

بە ئامادەبوونی خاتوو سروە ڕەسول/ بەڕێوبەری گشتی ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیران و كارەسات لە هەرێمی كوردستان، بوسێ ماینەر/ نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ووڵاتی ئەڵمانیا، پیتەر بێنز/ بەرپرسی خۆبەخشەکانی ووڵاتی ئەڵمانیا و ئەندام لە تیمی INSARAG، نوێنەری THW لە ووڵاتی ئەڵمانیا، نوێنەری THW لە هەرێمی کوردستان،.
زانکۆیی جیهان سلێمانی یەکێک بوو لەو دامەزراوە ئەکادیمیانەی بەشداربوون، و تیایدا هەریەکە لە (م.ی. نەورۆز محەمەد عبدولرەحمان و یاریدەدەری تاقیگەیی عەبدوڵا سەباح محەمەد) ئامادەبوون و کۆرسەکەیان بە سەرکەوتوویی تەواو کرد و بڕوانامەیی نێودەوڵتیان پێبەخشرا.
له‌هەڵمەتی هەفتەی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا CRT لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە یەک کاتدا دەستیپێکرد، لە خولەكەدا نزیکەی ۱٥۰ کەس بەمەبەستی دروستکردنی ڕاهێنەر لە زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەشداربوون، کە بە پلانێکی هاوبەش لە نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا پێکهێندراوە.
خولەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە و ئەم بڕوانامەیەی ڕاهێنەرەکانی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC وەریانگرتووە، بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی ئەڵمانییە و لەلایەن ئاژانسی INSARAG پشتڕاست کراوەتەوە.
شایەنی باسە وەزارەتی ناوخۆ و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی THW کاردەکات لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات بەسادەترین پێداویستی کە لەبەردەستدان لەناو ماڵ، وەهەروەها بتوانن هاوکاری خۆیان و کەس و کاریان بکەن پێش ئەوەی تیمەکانی حکومەت بگەنە شوێنی ڕووداوەکە، بوونی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار وەکو وەڵامدەری کۆمەڵگە و تیمە ڕاهێنان پێکراوەکانی حکومەت، دەتوانن پێکەوە ڕووبەڕووی قەیران و کارەسات ببنەوە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 نەورۆز محەمەد عبدولرەحمان نەورۆز محەمەد عبدولرەحمان 2 75

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ی ٤ و ٤ی ٥ی ٢٠٢٦، خولێکی ڕاهێنانی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی کردەوە. ئامانجی خولەکە ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ قۆناغی دوای دەرچوون و ئاشناکردنیان بە بازاڕی کار، لەگەڵ فێرکردنی نوێترین شێوازەکانی وانەوتنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی تەندروست لەگەڵ خوێندکار و مامۆستایاندا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ / ٤ / ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێکی هاوبەشیان لەسەر ژیریی دەستکرد ساز کرد.

لە چالاکییەکی زانستیی هاوبەشدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی “ژیریی دەستکرد لە خوێندنی باڵادا: دەرفەتێکی شۆڕشگێڕانە یان مەترسییەکی زانستی؟” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا، م. باسۆز تۆفیق ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری پانێڵەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی بابەتەکە و ئامانجی کۆبوونەوەی پسپۆڕانی جیاواز بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەسەر ئایندەی خوێندنی باڵا.

لە تەوەری یەکەمی پانێڵەکەدا، م. شێرکۆ حەمەلاو مراد وەک پسپۆڕی بواری ئینفۆرماتیک و ژیریی دەستکرد، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان ژیریی دەستکرد و چۆنیەتیی بەکارهێنانی لە بواری خوێندن لە ناو پۆڵدا، و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ خزمەتی توێژینەوەی زانستی و باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی بەکاربهێنرێت. پاشان پ.ی.د. فریاد خالد محەمەد، وەک پسپۆڕی ئەندازیاریی سۆفتوێر، باسەکەی تەرخان کرد بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنە تەکنیکییەکانی ژیریی دەستکرد و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی کە لە سیستەمی فێربووندا دروستی دەکات. لە کۆتایی پانێڵەکەدا، م. ئەحمەد ڕەمەزان ڕەشید، وەک پسپۆڕی بواری Machine Learning (فێربوونی ئامێر)، جەختی لەسەر گرنگیی هۆشیاری لە بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا کردەوە. وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان پانێڵیستەکان و ئامادەبووان کۆتایی هات.