فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس سیمینارێکی هۆشیاری لەبارەى کاریگەری زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایل پێشکەش دەکەن

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) ، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر  محەمەد محەمەد حسێن، گروپێک لە فێرخوازانى  قۆناغی سێیەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی هۆشیارییان لە قوتابخانەی ساڤای بنەڕەتی پێشکەش بە قوتابیانى  قۆناغی بنەڕەتی کرد.

لە سەرەتادا فێرخوازان، لەلایەن مامۆستا خەندە فەریدون سەرپەرشتیاری قوتابخانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، لە وتەیەکدا پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر پیشاندا بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى تەندروستى لە گرنگی بەکارهێنانی تەندروستانەی تەکنەلۆجیا دەربڕی. پاشان فێرخوازان ناوەڕۆکى سمینارەکەیان کە تایبەت بوو بە (کاریگەری زیاد بەکارهێنانی مۆبایل) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى  بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس ڕوونیان کردەوە کە چۆن بەکارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەیەکى زۆر کاریگەری لەسەر بینین و دۆخی جەستە و کوالێتی خەو و تەرکیز لە سەر قوتابى هەیە. هەروەها باسیان لە مەترسییەکانی بەرکەوتنی زۆر لەگەڵ شاشە کرد، وەکو فشاری چاو و کەمی چالاکیی جەستەیی و کێشەکانی کارلێکی کۆمەڵایەتی. هەروەها لە سیمینارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی هاوسەنگکردنی کاتەکانی بەرکەوتن لەگەڵ شاشە و چالاکییەکانی دەرەوە و خووی باشی خوێندن و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەسانی دیکەدا کرایەوە.

لە بەشى کۆتایی سمینارەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک ئامۆژگاری پراکتیکییان سەبارەت بە کەمکردنەوەی کاتەکانی بەکارهێنانى مۆابیل و تەلەفۆن پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆیەکى نێوان قوتابیانى قوتابخانەکە و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆتایی هات.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 محمد حسين محمد رؤوف محمد حسين محمد رؤوف 2 80
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.