فێرخوازانى بەشى ژمێریارى هەڵمەتێکى چاندنى نەمام و بەرەوپێشبردنی هۆشیاری ژینگەیی بەڕێوەدەبەن

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/٢/٢٠٢٥) ، فێرخوازانى  قۆناغی چوارەم لە بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەستپێشخەرییەکی خۆبەخشانەیان ئەنجامدا کە بریتی بوو لە سەردانکردن بۆ ئامادەیی زەهرا کچان، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی هۆشیاری ژینگەیی و بەشداریکردن لە زیادکردنی فەزای سەوزایی.

 سەردانەکە بە سەرپەرشتی دکتۆر ئیبراهیم حسێن و مامۆستاى یاریدەدەر  ڕاز ئازاد جەلال بوو، سەرەتاش لەلایەن مامۆستا شەونم جەنگى مستەفا بەڕێوەبەری قوتابخانە و، ژمارەیەک لە ستافی مامۆستایان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، لە وتەیەکدا بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە دەستخۆشى لەو دەستپێشخەرییە فێرخوازان کرد، پاشان هاوەڵى فێرخوازانیان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان نەمام و گوڵیان لە باخچەی قوتابخانەکان چاند، ئەمەش لە هەنگاوێکدا بە ئامانجی جوانکردنی ژینگەی قوتابخانە و هاندانی هۆشیاری ژینگەیی لای قوتابیان. هەر لە میانەى ئەم دەستپێشخەرییەدا تیشک خرایە سەر گرنگی زیادکردنی ڕوبەرى سەوزایی لە هەولێر، کە بەشدارە لە باشترکردنی کوالیتی ژیان و پاراستنی سیمای جوانکاری شارەکە.

جگە لە لایەنی ژینگەیی، ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی بۆ فێرخوازان ڕەخساند کە پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگەی ئەکادیمی و کۆمەڵگەی ناوخۆیی بەهێزتر بکەن، هەروەها بۆ نیشاندانی پابەندبوونی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییە خۆبەخشەکان و بەشداریکردنی چالاکانە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 راز ئازاد جلال راز ئازاد جلال 2 90
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 90
3 ئبراهيم حوسين ئەحمد ئبراهيم حوسين ئەحمد 2 90

ل بەردەوامیا چالاکیێن خۆلا تەکنۆلۆجیا و زیرەکیا دەستکرد، و د چارچۆڤێ خزمەتێن خۆبەخشانە یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل ڕێکەفتی 9/8/2026 وانەیەک ژ لایێ بەڕێز (م. بلال حکمت رشید) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر گرنگیا تەکنۆلۆجیا و ژیرییا دەستکرد و کارتێکرنا وێ ل سەر کارێن جۆراوجۆر، ب مەرەما پێگەهاندن و بلندکرنا شیانێن پشکدارێن خولێ ژ فەرمانبەرێن ناڤەندا خانی یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ.

ل دويف راسپاردێن بەردەوام یێن بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویێ ، ژ بۆ گرنگیدان ب پێشکێشکرنا بەرنامێن هۆشیاری و گەشەپێدانێ بۆ هەمی پێکهاتێن جڤاکی، و د چارچۆڤێ چالاکیێن بەردەوام یێن دەزگەهێ زەکاتا زانستی دا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل رۆژا سێشەمبی رێکەفتی ١١ێ تەباخا ٢٠٢٦ێ، سمینارەکا تایبەت ل دۆر “ڤێراگەهشتنێن دەسپێکى” هاتە پێشکێشکرن.

ئەڤ سمیناره‌ ژ لایێ بەڕێزان “بسام شوکت” و “کارزان اسماعيل” ڤەگێرێن تاقیگەهێن پزیشکی ل زانکۆیێ هاتە پێشکێشکرن بۆ پشکدارێن خولا پێنجێ یا پیداگۆجی. تێدا ب تێروتەسەلی باس ل بنەمایێن ڤێراگەهشتنێن دەستپێکی، ڕێکارێن بلەز بۆ رزگارکرنا ژیانا نەخۆشان، و چەوانیا سەرەدەریکرنێ دگەل بارودۆخێن نەئارام هاتە کرن ژ بۆ پاراستنا ساخلەمیا جڤاکی.

ل سەر راسپاردەیێن بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد)، سەرۆکێ زانکۆیێ، دەزگەهێ زەکاتا زانستی سمینارەکا تایبەت و هۆشیاریێ بۆ شۆفێرێن ڤەگۆهاستنا قوتابیان رێکخست. ئارمانجا سەرەکی یا ئەڤێ سمینارێ بهێزکرنا شیانێن شۆفێران بوو بۆ بەرهنگاربوونا فشارێن دەروونی ل دەمێ کارى و زالبوون ل سەر تۆرەبوونێ، هاتنە پێشکێشکرن ژلایێ هەردوو ماموستایان (م.اراز عادل صالح) و (م.سناء کریم مصطفى).

د سمینارێ دا جەخت ل سەر چەندین تەوەرێن گرنگ هاتە کرن، ژ وان:

١. شێوازێن دروست یێن سەرەدەریکرنێ دگەل ڕەفتار و ناخێ قوتابیان.

٢. ڕێکارێن کونترۆلکرنا تووڕەبوونێ ل دەمێن كارى، و چارەسەرکرنا ئاریشەیێن نەچاڤەڕێکری.

٣. بەشداربوویان ئامۆژگاری وەرگرتن دەربارەی گرنگیا ڕاگرتنا ئارامیا دەروونی، چونکە شۆفێر نوێنەرایەتیا مالباتێن قوتابیان دکەن د پاراستنا گیان و سەلامەتیا وان.