فێرخوازانى بەشى ژمێریارى لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتانى هەولێر دەکەن

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى  (٧/ ١/ ٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی بۆ خانەى بى سەرپەرشتانى هەولێر  ڕێکخست بە مەبەستى گەیاندنى کۆمەک و هاوکارى فێرخوازان بە منداڵانى سودمەندبووى خانەکە.

لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بە بەشداری ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەم و چوارەم و بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال و مامۆستای یاریدەدەر عەلی جەلال جەعفەر بەڕێوەچوو، سەرەتا لەلایەن شێروان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتان پێشوازییان لێکرا، دواتر فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک دیارییان وەکو پێڵاوی تۆپی پێ، میدالیای وەرزشی، جل وبەرگى یەکپۆشی تۆپی پێ و کاتژمێریان پێشکەش بە منداڵانى خانەکەدا کرد، دواتر پێکەوە لە گۆڕەپانى یاریگەى خانەى چاودێریى منداڵانى بێسەرپەرشت یارییەکی تۆپی پێیان ئەنجامدا و خەندە و خۆشیان خستەر دڵى منداڵان و کاتێکى خۆشیان پێکەوەبەسەر برد.

لە کۆتاییدا، مامۆستای یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال سوپاسنامەیەکى پێشکەش بە شێروان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتان کرد لە بەرانبەر پاڵپشتى و پشتیوانیە بەردەوامەکانى بۆ منداڵان. ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پرۆگرامی بەرپرسیارێتی مرۆیی و کۆمەڵایەتی دێ، کە ئامانج لە ڕێکخستنى هێنانەدی خۆشی و شادیە بۆ منداڵانى بێ سەرپەرشت، هەروەک سەردانەکە بووە ئەزمونێکى گرنگ بۆ فێرخوازانى زانکۆ بۆ بەردەوامیدان لە هاوکاریکردنى چین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە بەتایبەت ئەوانەى پێویستیان بە کۆمەک و پاڵپشتى جۆراوجۆرە.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 راز ئازاد جلال راز ئازاد جلال 2 85
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 85
3 عەلی جەلال جەعفەر عەلی جەلال جەعفەر 2 85

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.