فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە قوتابخانەیەک باس لە کاریگەرى فشار لەسەر نەخۆشى شەکرە دەکەن

رۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (١٤/١١/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمێدیکاڵ لە  زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی سەرنجڕاکێشیان بەناونیشانی “کاریگەری فشار لەسەر نەخۆشی شەکرە” بۆ قوتابیانی قۆناغی (١٠ و ١١) لە قوتابخانەی ئامادەیی ساڤای  ئەهلی بەڕێوەبرد.

لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێرۆ اسماعیل محمد بەڕێوەچوو، فێرخوازانی بایۆمێدیکاڵ لەلایەن هۆشمەند سەهەند مصطفی بەڕێوەبەری قوتابخانە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵی کۆنفڕانسی قوتابخانەکە بە ئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایان بەڕێوەچوو، فێرخوازانیی زانکۆى جیهان-هەولێر تیشکیان خستە سەر گرنگی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە و، هەموو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی توشبوون بەم نەخۆشیە؛ بە شێوەکی زانستی بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە شیانکردەوە بە تایبەتی فشاری دەروونی، کە هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی شەکرە لە خوێن و، لە کاریگەریە لاوەکیەکانی فشاری دەروونی بەردەوام توشبوونە بە شەکرە.

لە کۆتاییدا؛ فێرخوازانی بایۆمێدیکاڵ سوپاسی ئیدارەی قوتابخانەکەیان کرد بۆ پێشوازی و پشتگیرکردنیان، لە بەرانبەردا، هۆشمەند سەهەند مصطفی دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد بۆ پیشەیی و شارەزاییان.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 هێرۆ اسماعیل محمد هێرۆ اسماعیل محمد 2 80
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.